سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز مزەفەر مستەفا جبوری باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات.
لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بنیادنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەرشانی باڵیۆزان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 کانونی دووەم 2021