سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نەقیبی رۆژنامەنوسانی عێراق دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز موئەیەد لامی نەقیبی رۆژنامەنوسانی عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێک کرا لە نێویاندا مینحەی رۆژنامەنوسان و ئەدیبان و شاعیران و هونەرمەندان لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 ، لەوبارەیەوە بەرێزیان بەڵێنیدا بە چاودێریکردنی ئەو پرسە و جێگیرکردنی مینحەکە بەتەواوی بەبێ کەمکردنەوە وەک پشتیوانی بۆ رۆژنامەنوسان و راگەیاندن.
هەر لە دیدارەکە نەقیبی رۆژنامەنوسان پلانی کاری سەندیکاکەی خستەڕوو بۆ قۆناغی داهاتوو رونکردنەوەشی پێشکەش کرد سەبارەت هەڵبژاردنی لقەکانی سەندیکاکە کە ئێستا لە پارێزگاکان بەرێوەدەچن، لەوبارەیەوە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی دیاریکردنی بارەگا بۆ لقەکانی سەندیکا لە پارێزگاکان.
بەرێزیان پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ کاری رۆژنامەنوسان و راگەیاندنکاران، و تەئکیدی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی پێشکەش کردنی هەموو پشتیوانیەک دەدات بۆ ئەو توێژە کە ڕۆڵێکی ناوازەی هەیە لەسەرجەم ئەو بارودۆخ و قەیرانانەی وڵات پیایدا تێپەڕ دەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 کانونی دووەم 2021