لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لەتاوتوێکردنی بودجەدا وەمیوانداری وەزیری کاروە کارمەندی پێشکەوتووی وەزارەتی دارایی دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەممە١٣/١/٢٠٢١کۆبوونەوەیەکی بەست تیایدا دریژەیدابەبەردەوامی تاوتوێکانی سەبارەت بەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی ٢٠٢١ ،لەنیواندا میوانداری بەڕێز عادل ڕکابی وەزیری کار ،وەجێگری وەزیری دارایی وە بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی بودجە وەبەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەبەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی قەرزی گشتی لەوەزاڕەتی داراییدا .

لیژنەی دارایی لەسەرەتای میوانداریی کارمەندی لەپێشی وەزارەتی داراییداناڕەزایی وناڕەحەتی خۆی د ربڕێ لەقەبارەی کورتهێنان وخەرجی زۆر لەبودجەکەدا، تاکیدی کرد کە کاردەکات لەسەر کەمکڕد نەوەی ئەم کورتهێنانەو سنوورێک بۆخەرجکردن بەوەی کە پێویستبێت بەتەنها وەکاریش نەکاتە سەر بەڕێوەبردنی کاری حکومەت وەشایستەکانی داهاتوو گرنگترینیان بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی کانی پێشوەختە، جگەلەدەستکاری نەکردنی موچەی فەرمانبەران وخانەنشینان وتۆڕی سەربەرشتی کۆمەڵایەتی .

لیژنەی دارایی کۆمەڵێک پێشنیاروڕاوبۆچوون کەدەبێتەهۆی مەزنکردنی داهاتەکانی نانەوتی دەوڵەت ، وەکوباجدانان لەسەر هەندێ شتومەکی ناسەرەکی .

لەدانیشتنەکەدا لیژنەی دارایی داوای لەکارمەندی وەزارەت کرد کەهەموو ڕوونکردنەوەکانی کۆمپانیاکانی تەئمین وەوردەکاری قەرزی ناوخۆو دەرەوەو گرەنتیە سەرەکیەکانی بداتێ ،جگەلە لێکۆڵینەوەیەک بۆکەڵکەکانی هەموو خەرجیەک وداهاتەکان وەپلانەکانی سەبارەت وەستاندنی خەرجیی بەردەوام لەبودجەدا.

لەدواییدا لیژنە ی دارایی میوانداری وەزیری کارعادل رکابی کرد،وەلەگەڵیداتاوتوێی شایستەدارایەکانی وەزارەت لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دا کرد، پێداگرتنکرا لەسەر زیادکردنی توانای گرتنەوەی تۆڕی سەرپەرشتی و کەمئەندامیەتی وە بنمیچی ئەوشایستانە بەرزبکرێتەوەبەوشێوەیەی کاریاننەکرێتە سەر لەم قەیرانە ئابووریەی کەوڵات پێیداتێدەپەڕێت .

وەلیژنەی دارایی باسیکرد لەکرێکاریە بێگانەکان کەناتەواویەکی زۆری تێدایە ، وەلیژنەی دارایی داوایکرد کەپێویستە لەلایەن وەزارەتەوەچارەسەربکرێت، وەپێشەنگی بە هاووڵاتی عێراقیی بێکار بدرێت.

لیژنەی دارایی ئاماژەیدا بەپێویستی بەکارهێنانی میکانیزمی مۆڵەتدانی کارکاردن بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارکردندابەتەنها بۆئەوەی سنوورێک دابنرێت بۆدەرکەوتەی کرێکاریی بێگانەی نایاسایی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١