لیژنەی سەرەتایی لە لیژنەى دارایی پەڕلەمانيدا میوانداری وەزیری کار دەکات بۆتاوتوێکردن لەبودجەی ٢٠٢١
لیژنەسەرەتاییەدرووستکراوەکەلەلیژنەی دارایی پەڕلەمانیداڕۆژی چوارشەممە١٣/١/٢٠٢١میوانداری وەزیری کارکردنی کرد بەڕێز عادل حاشووش بۆتاوتوێ لەسەرکردنی بودجەتایبەتەکەی وەزارەت لەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتی باڵای فێدراڵیدا لەساڵی ٢٠٢١.
لیژنەکە توێژینەوەیکرد لەوتەرخانکرڵوەداراییەی کەدانراوەبۆ تۆڕی سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی وتەرخانکراوە داراییەکە کەبۆکەمئەندامەکانە وەڕێگاکان بۆپترکردنی ئەوانەی تۆری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە وەزیادکردنی بڕەپارە تەرخانکراوەکان بۆیان ، وەپەیداکردنی دارایی بۆ پاڵپشتیی توێژە هەژارەکان بەشێوەیەکی گونجاولەگەڵ کێشەی ئابووریداکەوڵات پێیداتێدەپەڕێت .
وەلیژنەسەرەتاییەکە جەختی کردەوەلەسەرپێویستی هەندێ لەهەموارکردنەکان لەدەقەکانی یاسای بودجەی تایبەت بەوەزارەتی کار بۆتوانینی داپۆشینی خەرجیەکانی توێژەرەکۆمەڵایەتیەکان پاش دابەشکردنیان بەگوێرەی ڕێژەکانی دانیشتوانی پارێزگاکان .
وەزیری کار لەلای خۆیەوە گوزارشتیکرد لە دەرکەوتووترین بەربەستەکان وکێشەکان کەبەرەوڕووی وەزارەت دەبنەوە وەئەوەندەی کەوەزارەت پێویستی پێی هەیە لەشایستە داراییەکان ، جگەلەودەق و مادانەی کەپێویستە لەیاساکەدا هەمواربکرێن لەبودجەی ٢٠٢١ دا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣کانوونی دووهەمی٢٠٢١