ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی نشتیمانی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 13/1/2021 له سی و پێنجه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وئاماده‌بونی 169 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دوو یاسا له‌وانه یاسای یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی نشتیمانی و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو پڕۆژه یاسا هێناو تاوتوێی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز محه‌مه‌د ئیبراهیم عیسا سوێندی یاسایی خوارد له جیاتی په‌رله‌مانتاری خووالێخۆشبو حه‌نین قه‌دۆ.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی نشتیمانی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای به‌شداریكردنی عیراق له هه‌مواركردنی رێكه‌وتنامه‌ی بازل سه‌باره‌ت به ناوبژیوانی كردن له گواستنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مه‌ترسیدار و فڕێدانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1968 بۆ هاتوچۆكردن له‌سه‌ر ڕێگاكان و ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌ورۆپی ژماره 30 ساڵی 2006 ته‌واوكه‌ری تاوتوێی كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له پرۆتۆكۆلی ساڵی 1988 سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی كاره نایاساییه‌كانی دژ به ستێجه‌كانی سه‌ر لێواری كیشوه‌ری كرد.
له لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن درێژه‌ی به تاوتوێكردنی پڕرژه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدرالی ساڵی 2021 دا.