لیـژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لە تاوتوێکردنى بودجە و میوانداری وەزیری داد دەکات
لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری وئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤/١/ ٢٠٢١کۆبوونەوەیەکی بەست بەردەوامبوو لەتاوتویکانی سەبارەت بەپڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١،وەمیوانداڕیکرد لەوەزیری داد دادوەر سالار عەبدولستار بۆتوێژینەوە لەتەرخانکردنەکان بۆ وەزارەتەکەی لەبوودجەدا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لەڕوانگەی مەزنکردنی داهاتەکانی نانەوتیی دەوڵەت ،لیژنەکەی دارایی داوایکرد بەبەکارهێنانی باجی ئەلەکترۆنی بۆئەوباجانە کەسەپێنراوەبەسەرخزمەتگوزاریداوەکوکارەباو ئاو،هەروەهاگومرگکردن وئەوباجانەی کەتایبەتە بەفەرمانگەکاراکان لەدەروازەسنووریەکاندا، وەلیژنەکەبڕیاریدا بەمیوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان سەبارەت بەمەوە.
هەروەهالیژنەکەتاوتوێیکرد لەوباجانەی کەدەسکەوتکراوە لەخزمەتگوزاریەکان لەپارێزگاکاندا وەڕێژەی دابەشکردنی ئەوباجانە لەنیوان پارێزگاکەوگەنجینەی ناوەند لەدەوڵەتدا ،سەرەڕای ئەوداهاتەی کەدەسکەوتە لەدەروازەسنووریەکاندا وەڕێژەی دابەشکردنی ئەوباجانە وەپشکی پارێزگاکەتیایدا لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێژەی دانیشتوان تیایدا .
هەرلەوبابەتەوە ،لیژنەی دارایی میوانداریکرد لەوەزیری داد دادوەر سالار عەبدولستارو کارمەندی پێشکەوتوی وەزارەتەکەش بۆ تاوتوێکردن لە تەرخانکراوەداراییەکان بەهەردوو کەرتی وەبەرهێنان وکارپێکردن بۆوەزارەت لەنێو بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا.
لیژنەی دارایی داوایکرد لەوەزیروشاندەیاوەرەکەی هەموو وردوودرشتێکی هەژماری لەوەزارەتەکەدا وەقەبارەی قەرزەکان کەلەسەریەتی ، بۆئەوەی لیژنەی دارایی بتوانێت ئەوەی پێوێستبێت سەبارەت بەوەزارەت بەجێی بهنێت سەبارەت بەبودجەی وەزارەتەوە بۆئەوەی بتوانێت پابەندیەکانی بەجێبهێنێت وەدروستکردنی بەندیخانەکان وچاکسازیەکان .
هەرلەکۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوەکەزۆر پرسیاری هەیەسەبارەت کاری فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوو،وەداوای تەواوکردنی هەمووڕێکارەکانی کرد لەفەرمانگەکەدا بۆکۆتایی پێهێنان بەحاڵەتی گەندەڵی وبەرتیل تیایدا .
پاش ئەمە لیژنەکەی دارایی دەستیکردەوە بە تاوتوێکردنەکانی بۆیاسای بوودجەو پێداچوونەوەی هەمووخەرجیەکانی وەزارەتەکان بەمەبەستی لابردنی هەموو خەرجیەکی ناپێویست پاش لێبوونەوەی لەمیوانداریی هموووەزارەتە کان ودەستەکان و دامەزراوە حکومەتیەکان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەران
١٤کانوونی دووهەمی ٢٠٢١