سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز مارتن هوت نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق.
لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئابوری و ئەو ئاڵنگاریانە کرا کە روبەروی وڵات بونەتەوە لە قۆناغی ئێستادا و هەروەها تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لە سیایەی بارودۆخێکی گونجاو کە گوزارشت لە ئیرادەی عێراقییەکان بکات و بتوانن نوێنەرانیان هەڵبژێرن بە ئازادی و دوور لە توندوتیژی لەگەڵ ڕەچاوکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکە، لەباریەوە هوت تەئکیدی کردەوە لەسەر ڕۆڵی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو ئاماژەشی بە پشتیوانیان لە عێراق کرد لەسەرجەم بوارەکان لە پێناو سەقامگیری و بوژانەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 کانونی دووەم 2021