ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/1/2021 له سی و پێنجه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆتایی به تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی یادی شه‌هیدی توركمانی كرده‌وه و داوایكرد سوره‌تی فاتیحه له‌سه‌ر گیانی شه‌هیدانی عیراق بخوێندرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به یاسای بودجه‌ی گشتی په‌رله‌مانتاران داوایان كرد كه داهاتی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له نێوان پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی داهاتی پترۆدۆلار و سوده‌كانی ده‌روازه سنورییه‌كان و دابینكردنی شایسته‌كانی حه‌شدی وه‌زاره‌تی به‌رگری و زیادكردنی بڕه پاره‌ی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌كراو و چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ندیدار به بودجه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له فراكسیۆن و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن وهاوكاری لیژنه‌ی دارایی بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی فیدرالی، بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌گشتی و پارێزگا جیاكانی وڵات به تایبه‌تی، هه‌روه‌ها داوایكرد كه حكومه‌ت كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و به‌هێزكردنی داهات و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
دواتر په‌رله‌مانتاران داوایان كرد شایسته‌ی جوتیاران خه‌رج بكرێت، هه‌روه‌ها پێداچونه‌وه بۆ گرێبه‌سته‌كانی به‌شائیر ئه‌لخه‌یر بكرێت و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیار دینار له بودجه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/1/2021