بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری لەسەرۆکەکانی هەردوو دامەزراوەکانی شەهیدەکان وبەندیەسیاسیەکان دەکات

بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری وبەئامادەبوونی ئەندامەکانی وەسەرۆکی لیژنەی شەهیدەکان و بەندیەسیاسیەکان بەڕێزپەڕلەمانتارعەبدولئیلاە نائلی ڕۆژی دووشەممە ١٨/١/٢٠٢١ لیژنەی دارایی میوانداریکردلە هەردووسەرۆکی دامەزڕاوەکانی شەهیدەکان وبەندیەسیاسیەکان بۆتاوتوێکر دنی تەرخانکراوە دارایەکانیان لەڕەشنووسی پڕۆژەیاساکەی بودجەی فێدراڵی گشتی لەساڵی ٢٠٢١دا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدابەڕێز حەسەن کەعبی دەستخۆشیکرد لەلیژنەی دارایی لەتاوتوێکردنی بودجەو کۆبوونەوەبەردەوامەکانی لەگەڵ هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، ئاشکرایکردکە زۆرتێبینی هەیەلەبودجەکەدا لەسەرئاستی خەرجکردن وکورتهێان و قەرزەکانداکە پێویستی بەپێداچوونەوەو لێکۆڵینەوەبەوردی دەکات .

ئەمجالیژنەکەتاوتوێکرد لە بودجەی هەردوودامەزراوەکان و تەرخانکراوەداراییەکانیان و دەرکوتووترین پێویستیان ، کە لیژنەکەئاشکرایکرد پشتگیری لەتوێژی شەهیدەکان وبەندیەکان دەکات لەبەرئەوستەمانەی کە لێیانکراوە .

هەروەهالیژنەی دارایی داوایکردلەهەردوودامەزراوەکان کەهەمووڕوونکردنەوەکان وخشتەکانی خەرجکردن لەدەروازەکانی بودجەکەدابیدەنێ بۆئەوەی بتوانێت لێیان بکۆلێتەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/١/٢٠٢١