بەسەروکایەتی جێگری یەکەمی سەزۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی میوانداری دەزگای ئەمنی نیشتمانی ەکات

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی کردبەئامادەبوونی سەرۆکی ڵیژنەکە د.هەیسەم جبووری و ئەندامەکانی ، ڕۆژی سێشەممە ١٩/١/٢٠٢١، کەمیوانداریکردلەبریکاری سەرۆکی دەزگای ئەمنی نیشتمانی بەرێز فالح عیساوی و ڕاوێژکارە کانی ئەمنی نەتەوەیی وە چەند بەڕێوەبەرانێکی گشتی لەنێو تاوتوێکانی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١ .
بەڕێز کەعبی جەختیکرد لەسەر پێویستی پشتگیری هەموو جمگەکانی دەزگای نیشتمانی چونکە وڵات هێشتا لەحاڵەتی جەنگدایە لەگەڵ تیرۆردا، ئەمەش پێۆیست بەتەرخانکردنی دارایی پێویست دەکات کەبۆدەزگا ئەمنیەکان مسەوگەربکات لەپاراستنی گەلی عێراقی وتوانای هێرشی کتوپڕیبردن بۆسەردوژمن و خوێندنەوەی جموجووڵیەکانی بەوردی .
لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە کەپێدانی پێویست لە تەرخانکراوەداراییەکان بە دەزگای ئەمنی بەیەکایەتیەکانی لیژنەکە دەژمێررێت سەرەڕای قەیرانەئابووریەکە کەپەتای کۆرۆنا دایسەپاندووە ،سووربوون لەسەرگرنگی پەیداکردنی پێداویستیەکانی هێزەکانی ئەمنی بۆلەناوبردنی هەڕەشەتیرۆریەکان لەهەموو وڵاتدا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩ی کانوونی دووەم ٢٠٢١