لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەگەڵ وەزیری لاوان و وەرزشدا لە تەرخانکراوە داراییەکەی بۆ وەزارەتەکەی لەبودجەی ٢٠٢١دادەتوێژێتەوە

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوبەئامادەبوونی ئەندنمەکانی وسەرۆکی لیژنەی لاوان ووەرزش عەباس علێوی ڕۆژی سێشەممە ١٩/١/٢٠٢١، میوانداری وەزیری لاوان ووەرزش کابتن عەدنان درجال کرد لەنێو زنجیرەیەک لە کۆبوونەوەکانیدا بۆتاوتوێکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١ .

لەسەرەتای دیدارەکەدا لیژنەداراییەکەئاشکرایکرد کەتوێژی لاوان پێویستی بەگرنگی پێدانێکی فراوانتر وە سەرپەرشتیەکی تایبەتی دەکات لەبەرئەوەی ئەوان بەرفشارێکی گەورەکەوتوون لەدەزگاکانی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکاندابە هێزێکی ڕێکخراو ئاراستەی گەنجی عراقی دەکرێت ،سەرەڕای پێویستی پاراستنیان لەڕێلادان وەکو مەترسی هۆشبەرەکان وەئەوانی دیکەش بەدابینکردنی ناوەندەگەنجایەتیەکان وڕێگاکاتبەسەرە وەرزشیەکان بۆئاراستەکردنی وزەکانیان و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆڕاهێنان لەخزمەتی کۆمەڵگادا .

کابتن عەدنان درجاڵ پڕۆژەکانی وپلانەکانی نمایشکرد لە بەرتیشکی تەرخانکراوەکان بۆوەزارەتەکەی لەنێو بودجەی ٢٠٢١دا،ڕوونیکردەوەکەپێویستی بەبەرزکردنەوەی قەبارەی ئەوبڕەپارەتەرخانکراوانەیە لەبەرئەوەی کەمترن لەئاستی خواست و وەڵامی پێویستیەکانی گەنجانی عێراق ناداتەوە ،سەرەڕای پڕۆژەوەبەرهێنانەکان کەلەوانەیە تیشکێک بینێت لەئەمساڵدا وەکویاریگاکانی بەندەرو کەرکوک و زەوراو هۆڵی ئەریناو نەخۆشخانەی تەندرووستیی وەررشی .

لەلایخۆیەوە لیژنەی دارایی تاکیدی لەوەکردەوەکە ئەو قەیرانەئابوورییەی بەعێراق وجیهانداتێدەپەڕێت دیسان ناچاریکرد کەخەرجیەکان وبڕی کورتهێنانەداراییەگەورەکە کەمبکاتەوەبۆدوورکەوتنەوە لەقورسکردنی ئەستۆی دەوڵەت بەقەرزکردن کە نەوەکانی داهاتوو نرخەکەی دەدەن، بەڵام بەگوێرەی توانا کاردەکات کەئەوبڕەپارانە تەرخانبکرێت کەوەزارەت بتوانێت پابەندیەکانی بەجێ بهێنێت .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١