لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری نەوت دەکات بۆ تاوتوێکردنى یاسای بودجە

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەوئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠/١/٢٠٢١، میوانداری وەزیری نەوتی کرد ئیحسان عەبدولجەبارو کارمەندی لەپێشی وەزارەت لەنێوزنجیرەێک لە چاوپێکەوتنەکان کەبەڕێیدەکات لەگەڵ دامەزراوەکانی وڵاتدالەچوارچێوەی تاوتوێکان لەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی٢٠٢١ .
لەسەرەتای دیدارەکەدالیژنەی دارایی توێژینەوەیکرد لەکۆمەڵێک لەدۆسیەکان کەگرنگیەکی تەواویان هەیەوەکو بڕی تێچوونی هەنگاوەکانی مۆڵەتپێدان و پێویستی پێداچوونەوەی لەلایەن وەزارەتەوە وەئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بەکەڵکەکەی وەدۆسیەی هاوردنی غازکەلەگەنجینەی دەوڵەت چەندی تێدەچێت لەبڕەپارەگەورەکان وەکارکردن لەسەر بەرهەمهێنانی لەخۆجێیدا،سەرەڕای ئەگەری گەڕانەوەی بشکی عێراقی کەمکراوەلەناردنەدەرەوەی نەوتدالەنێو ئۆپەکدا وەگەشەپێدانی پاڵاوتەکان وکێڵگەکان وەپترکردنی هێزی بەرهەمهێنانی نەوت و لێجیابوونەوەکانی.
لیژنەی دارایی داوایکرد لەوەزارەتەکە بۆئامادەکردنی پلانێکی تەواو کەنوێنەرایەتی ڕوانگەیەکی ئایندەی چەسپێنراوسەبارەت بەسیاسەتی نەوتیەوەبکات لەعێراقدا وە گۆڕاندنی کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی زیاندەبۆکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆگەشەپێدانی بۆئەوەی قورسایی کەمکاتەوە لەسەر گەنجینەی وڵات وەبەدەستهێنانی ماڵێکی زۆر کەلەوانەیە بەکاربهێنرێت بۆگرنگتر .
لەلایخۆیەوە وەزیری نەوت لگەڵ کادێرەلەپێشەکەی یاوەریداڕونکردنەوەیەکی پێشکەشکرد سەبارەت بەوانەی کەلیژنەکە خستیەبەردەم لەپرسیارەکان وبیرۆکەکان، سەرەڕای میکانیزمی کارکردن وپلانەکانی بۆئەمساڵ .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١