لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لە تاوتوێکردنی بودجەداو داوادەکات وردەکاریەکانی هەمووقەرزەکانی بۆ بنێرن بۆ لێکوڵینەوەی

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١/١/٢٠٢١،کۆبوونەوەکانی بیستوحەوتهەمینی بەست بۆتاوتوێکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی ٢٠٢١، وەداوایکرد لەدامودەزگا حکومەتیەکان وردەکاریەکانی هەمووقەرزەکان کەلەبودجەکەداهاتووە بۆیبنێرن .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەیدا ، لیژنەداراییەکە تاوتوێیکرد لەومادانەی کەنیازوایە بخرێتە سەربودجەکە وەئەوانەی کەدەڕژێتە بەرژەوەندیی پشتگیری کەرتی تایبەت وپەرەپێدانی ئابووری ،سەرەڕای کەمکردنەوەی ئەڵڤە زیادەکان لەدامودەزگاکانی دەوڵەتداو دوورخستنەوەی بێرۆقراتی لە پڕۆژە ستراتیژیەکان وەهەرشتێک کەلەوانەیە داهاتەنانەوتیەکانی دەوڵەت گەورەبکات .
هەروەها لیژنەداراییەکە لە دووتوێی تاوتوێکانیدا چەند پێشنیارێک وڕاوبۆچوونێکی پێشکەشکرد بۆ پەستاوتنی کورتهێنانەگەورەکە لەبودجەکەدا وەبەگوێرەی توانا دوورکەوتنەوە لەقەرزکردن، وەلیژنەداراییەکە نووسراوێکی بەپەلەی ئاراستەی هەموو دامودەزگا حکومەتیەکان کرد تیایدا داوادەکات کە هەموو وردەکاریەکانی قەرزەکانی بۆبنێرن لەگەڵ لێکۆڵینەوەێک لەبابەت بەکەڵکیی هەریەکێک لەوانەبۆئەوەی لیژنەکە بتوانێت چی پێویستبێت لەمبارەیەوە بیکات .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١