هەردوولیژنەکانی دەستپاکی و یاسایی پەڕلەمانی میوانداری لەشاندێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆهاوکاریی پەرەپێدان ونێردەری ئەوروپای یکگرتوو دەکەن

لیژنەی دەستپاکی ڕۆژی پێنجشەممە٢١/١/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی یاسایدا بەست تیایدا میوانداری لەشاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوبەشیی پەرەپێدان ونێردەری ئەوروپای یەکگرتوو لەعێراقدا کرد بۆتاوتوێکردن لەپڕۆژەی دەستپێشخەری دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ قەلاچۆکردنی گەندەڵی وپتەوکردنی پاکتاویی دووبەرەکیی بازرگانی کەهەریەکێ لەئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرایەتی هەریەکێ لەلیژنەی دەستپاکی و لێژنەی یاسایی تێدایە وەئەنجومەنی باڵای دادوەری ودەستەی دەستپاکیی فێدراڵی وهەرێمایەتی وەئەنجومەنی ڕاگوزاری هەرێمی کوردستان وەهەردوونووسینگەی سەرۆکی وەزیرانی فێدراڵی وهەرێم وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کەبەجێدەهێنرێت لە میانی چوارساڵ ونیوی داهاتوودا .
لە دیدارەکەدا تاوتوێکرا لەچوارچێوەی یاسادانانی قەلاچۆکردنی گەندەڵی ودادگای بازرگانی وستراتیژیەتی نیشتمانی بۆقەلاچۆکردنی گەندەڵی وەژمارەیەک لەوئیشوکارانەی تایبەتن بەدەستپێشخەریەکەوە .
لەکۆتایی دیدارەکەدا ڕێککەوتن کرالەسەر بەڕێوەبردنی دیدارەکانی داهاتوو وەیەکگرتنی هەوڵەکان بۆپاڵپشتیی دەستپێشخەریەکە .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١/١/٢٠٢١