ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا ده‌دات و هۆشداری ده‌دات له خۆدزینه‌وه له رێزشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/1/2021 له سی وشه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دوو یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مانی و ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2001 سه‌باره‌ت به په‌رپسیارێتی مه‌ده‌نی له زیانه‌كانی پیسبونی ژینگه به سوته‌مه‌نی ڕۆن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2001 سه‌باره‌ت كۆنتڕۆڵكردنی سیستمی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كان بۆ ئه‌و نوسانانه‌ی كه زیان له‌گڵ خۆیدا دێنێت.
هه‌ر له‌م بواره‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه تێیدا هاتوه، یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پابه‌ند ده‌بێت به فراوانكردنی كورسیه‌كانی خوێندنی باڵا و زیادكردنی سێ كورسی بۆ كه‌ناڵی وه‌رگرتن و سێ كورسیش بۆ وه‌رگرتنی تایبه‌ت و یه‌ك كورسی بۆ كه‌ناڵی ستافی ته‌ندروستی و پزیشكی، هه‌روه‌ها كورسیه به‌تاڵه‌كان له كه‌ناڵی وه‌رگرتنی گشتی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌ناڵی ستافی پزیشكی وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ سوپای سپی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو 26/1/2021 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/1/2021