لیژنەی دڵرایی پەڕلەمانی میوانداری لەپارێزگارەکان دەکات بۆتاوتوێکردن لەشایستە دارایەکانی پارێزگاکان لەنێو بودجەی ٢٠٢١

بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دوکتۆر بەشیرحەدادلیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی وسەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکانی ڕێکنەخراوبەهەرێم پەڕلەمانتار شیروان دویردانی وەچەند ئەندامێکی لیژنەپەڕلەمانیە کانی تر،ڕۆژی یەکشەممە٢٤/١/٢٠٢١ میوانداریکرد لەپارێزگارە بەڕێزەکان بۆتاوتوێکردن لەشایستەداراییەکانی پارێزگاکان لەنێو ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی لە ساڵی٢٠٢١ .
بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنچومەن جەختی لەوەکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرشانیخۆی داناوە ئاستی بێبەشی لەگەڵ ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان لەپارێزگاکاندا لەیاسای بودجەدا.لەهەمانکاتدا نرخیدابەهەوڵەکانی لیژنە داراییەکەکەتاکاتێکی درەنگ بەردەوامەلەکۆبوونەوەکانیدالەتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و هەموو داواکاریەکانی پارێزگارە کان ڕەچاودەکات بەگوێرەی توانای ڕەوشی دارایی دەوڵەت وئەو کێشەخنکێنەرە دارایێەی پێیداتێدەپەڕێت .
لیژنەداراییەکە ئاشکرایکرد کەئەوئاستەنگانەی بەرەوڕووی دەبێتەوەلەسایەی ڕەوشی ئابووری ئێستادا زۆرگەورەیە وەئەوهەوڵدەدات بۆدانانی پلانێک کەدەتوانێت هاوسەنگیەکی زۆرناڕەحەت بەدیبهێنێت کەدوولابەن بنوێنێت یەکەم کەمکردنەوەی کورتهێنانە ئابوورییە گەورەکەلەبودجەداو دووەمیش پەیداکردنی شایستە داراییەکان بۆهەمووپارێزگاکان پاش بەکارهێنانی ئاستی پلەی بێبەشی و ڕێژەی دانیشتوان .
لیژنەداراییەکە تاوتوێیکردلە هەمووکێشەکانی پارێزگاکان وەکوبەرنامەی پەرەپێدانی هەرێمەکان و چونەناویەکی دەستەڵاتەکان لەنیوان یەکەئیداریەکانی پارێزگاکان و وەزارەتەکاندا،لەگەڵ پڕۆژە بەردەوامەکان ودواکەوتووەکان وەبڕەپارەتەرخانکراوەکان بۆتەواوکردنیان ، وەتوێژینە وەیکرد لە دۆخی پارێزگا ئازاد کراوەکان وپێویستیەکانیان لە تەرخانکراوەداراییەکان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری تیایاندا .
لیژنەداراییەکە ڕوونیکردەوە کەهەموو ڕاوبۆچوونەکان وکێشەکانی پارێزگارەکان لەچەقی گرنگیپێدانی لیژنەکەدایە، لە هەمانکاتداداوایکردلەپارێزگارە کان بەپێشکەکردنی پێشنیارە کانیان سەبارەت هەموارکردنی دەقەکان لەیاسای بوودجەدا کە یارمەتیدەدات بۆچارەسەرکردنی هەمووکێشەکان لەپارێزگاکاندا .
لەلایخۆیانەوە پارێزگارەبەڕێزەکان پێشنیارەکان وڕاوبۆچوونەکانیان پێشکەشکردوەنمایشی ئەوکێشانەیان کرد کەبەرەوڕووی یەکە ئیداریەکان دەبێتەوەتیایاندا، لەگەڵ تاوتوێکردن لەشایستەکانی پێترۆدۆلاروبەرنامەی پەرەپێدانی هەرێمەکان وەگواستنەوەی دەستەڵاتەکان بۆپارێزگاکان ودوورکەوتنەوەلەناوەندایەتی .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١