لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی پێشنیاری هەموارکردنی یاسای ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فێدراڵی گشتی تاوتوێدەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی کۆبوونەوەیەکی بەست بەسەرۆکایەتی پەڕڵەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەکەوبەئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە٢٤/١/٢٠٢١ بۆتاوتوێکردن لەوبابەتانەی کەلەخشتەی کارەکانیدایە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی پێداچوونەوەیەکی کرد لەوپێشنیارانەوپڕۆژەیاسایانەی کەتەواویانکردووە وەڕێڕەوی کار لەنێولیژنەیاساییەکەداجەختیانکردلەسەرگرنگی خەستکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆتەواوکردنی هەمووئەویاسایانەی کە نێرراوە بۆلیژنەکەبەتایبەتی ئەویاسایانەی کەدەستی بەر واقعی ڕۆژانەی هاووڵاتی دەکەوێت.
هەروەهاپەڕڵەمانتار حەمید غزی جێگری سەرۆکی لیژنەکە کورتەباسێکی پێشکەشکرد لەبابەت دەرئەنجامی چاوپێکەوتنی بەنێردەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی پەرەپێدان ( undp) ،سەبارەت بەپڕۆژەی سنووردانان بۆگەندەڵی ،تاکیدیکردەوەلەسەر پێویستی کەڵکوەرگرتن لە شارەزاییە نەتەوەییەکان لەدانانی ئەو یاسایانەی کەیارمەتیدەدات لە زاڵبون وسنووردانان بۆگەندەڵی .
لەلایەکی ترەوەلەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرالەپێشنیاری هەموارکردنی یاسای ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فێدراڵی گشتی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤/١/٢٠٢١