ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/1/2021 له سی و حه‌وته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی 172 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای پله‌به‌رزی پزیشكی فیته‌رنه‌ری و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران دێنێت و پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی ده‌كات.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای پله‌به‌رزی پزیشكی فیته‌رنه‌ری ژماره (136)ی ساڵی 1980.
دواتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران.
دواتر په‌رله‌مانتار موسه‌ننا ئه‌مین پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی كرد تێیدا پسیاری ئه‌وه‌ی كرد ئایا بۆچی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ئێران هه‌ڵأتن له یاسای زیندانیانی سیاسی‌دا وه‌كو زیندانیانی تری سیاسی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشودا حیسابیان بۆ نه‌كراوه؟
له‌وه‌ڵأمدا سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی رونیكرده‌وه كه ده‌زگاكه‌ی وه‌كو لایه‌نێكی جێبه‌جێكار ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌ركی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی له شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی داوایكرد كه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خه‌رجكردنی شایسته‌ی جوتیاران بۆ بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 زیاد بكات و وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌ند بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 27/1/2021 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/1/2021