لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لەتاوتوێکردنی بودجەی ساڵی٠٢١ ٢

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارد.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەولەلیژنەپەڕلەمانیەکانی تردا ،ڕۆژی سێشەممە ٢٦/١/٢٠٢١ ،میوانداریکرد لەوەزیری کشتوکاڵ بەڕێز محەمەد خەفاجی لەنێوزنجیرە میوانداریەکانیدابۆتاوتوێکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی ٢٠٢١ .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنەداراییەکە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵدا تاوتوێیکرد لە تەرخانکراوە داراییەکانی وەزارەتەکە لەبودجەکەدا ،وەلیژنەکە ئاشکرایکرد کەحکومەت بەقەدەرپێویست لەبودجەدا تەرخانکراوی دارایی بۆکەرتی کشتوکاڵ دانەناوە بەپێچەوانەی نیازیی لەپشتگیری کردنی کشتوکاڵ وبەرهەمی خۆماڵی ،وەلیژنەداراییەکە جەختی لەوەکردەوە کەسوورەلەسەر پشتگیری لایەنی کشتوکاڵی بەوتەرخانکراوەداراییەی کەپێویستیەتی لەنیوان سنووری توانراودا لەسێبەری قەیرانی ئابووریداکەوڵات پیایدا تێدەپەڕێت.
لیژنەداراییەکەپێیداگرت لە سەر پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی وەپابەندبوون بەبەرنامەی کشتوکاڵیەوەلەگەڵ داسەپاندنی تەواوی کۆنترۆڵی حکومەتیدا وەڕێنەدات بەخاوەن ویژدانە لاوازەکان یاری بەنرخەکان بکەن ،لەگەڵ بەدواداچوونی دۆسیەی قاچاخ وکۆنتڕۆڵی سنوور بۆقەدەغەکردن لەپڕکردنی بازار بە بەروبوومی کشتوکاڵی وگۆشت و هێلکە وەبەرهەمەکانی تڕیش .
هەروەهاڵیژنەی دارایی توێژینەوەیکردلەبابەتی شایستەکانی جوۆتیارەکان وپێویستی پێدانیان وەکۆتایی بێنێت بەدۆسیەکە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیدا،جگەلە پێداویستەکانی کەرتی کشتوکاڵی لەدەرمانەکانی قەلاچۆکردن وتۆو دەرمانەکانی بەیتاڵی ،سەرەڕای پلانەکانی وەزارەت بۆ دوورکەوتنەوەلەو پەتایانەی کەتووشی ئاژەڵەکان دەبن.
لەلایخۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ باسی لەکێشەکانی وەزارەت وپێویستیەکانی کرد لە تەرخانکراوەکان لەنێو بودجەدا، ئاشکرایکرد کەپاراستنی بەرهەم والەعێراق دەکات کە بزووتنەوەیەک لەکەرتی کشتوکاڵدا بەدیبهێنێت،پتروتی کەعێراق ئەوەندەی هەیە لە بەرهەمەکانی پەتاتەوتەماتەبەشی بەکارهێنانی ناوخۆی دەکات بەمەرجێک پاراستنەکەی بەدیبهێرێت بەکۆنترۆڵکردنی سنوورودابینکردنی توانا پێویستەکان بۆدابەشکردنیان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١