لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی لیژنە سەرەتاییەکان پێکدەهێنێت بۆئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەچەند پێشنیارێک وپڕوژەیاساکان کەبۆی ڕەوانەکراوە

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ ٢٦/١/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی بەست بۆتاوتوێکردن لە پێشنیارەکان وپڕۆژەیاساکان کەلەسەرخشتەی کارەکانیدایە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کەلەبارەگای لیژنەکەلەئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترابەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان وەجێگری لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی گوێبیستبووبۆ تێبینیەکانی لیژنەی هەرێمەکان سەبارەت بەهەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان وقەزاکان .
دانیشتوان لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندابەناردنی هەموارکردنی یاسالەپێشداباسکراوەکە بۆسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەپێناوی خستنەناو خشتەی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەن بۆخوێندنەوەی یەکەمجاری .
هەروەها لیژنەی یاسایی بڕیاری پێکهێنانی سێ لیژنەی سەرەتاییدا لەئەندامەکانی بۆئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە ئاماژەدان بەسەرپێچیەیاساییەکان کەدیارکراوەلەیاسای بودجەی گشتیدا ،لەگەڵ پێشکەشکردنی تێبینیەکانی سەبارەت بەپێشنیاری دوویاسای سەندیکای پارێزەران ویەکگرتووی مافەکان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦/١/٢٠٢١