لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لەتاوتوێی بودجەداو میوانداریی دەستەی باجگری ودیوانی چاودێری دارایی دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی وژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەپەڕلەمانیەکانی ترڕۆژی چوارشەممە ٢٧/١/٢٠٢١،کۆبوونەوەی سیوسێهەمینی بەست لەنێویدا بەردەوامبوولەتاوتوێکانی سەبارەت بەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی ٢٢١، وەلەکۆبوونەوەکەیدا میوانداری سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی وشاندەیاوەرەکەی وسەرۆکی دەستەی گشتیی باجگری کرد.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتەناوبڕیەکانی ئەندامانی لیژنەکەلەسەربەندەکانی بودجەکەبووکەجیاوازی هەیە لەسەرخاڵەکانیان بۆئەوەی بۆچوونەکان لەبارەیانەوە لەیەک نزیک بکرێنەوە،لەگەڵ خستنە سەری بڕگەکان وپێشنیارەکان لەڕەشنووسی یاساکەدا بۆئەوەی چارەسەری ئاوساوی بکات لەپلەباڵاکاندا لەنێودامودەزگا حکومەتیەکانداکەشانی گەنجینەی دەوڵەت قورسدەکات .
لیژنەداراییەکە میوانداریکرد لەسەرۆکی دەستەی گشتیی باجگری شاکرزوبەیدی بۆتاوتوێکردن لەڕێگاکانی مەزنکردنی سەرچاوەداڕاییەکانی نانەوتی دەوڵەت وەبەکارهێنانی نوێترین ڕێگای تەکنەلۆژی لەوەرگرتنی باجدابۆدابینکردنی یارینەکردن بەبەهای باجە داسەپێنراوەکانداو قەلاچۆکردنی گەندەڵی .
هەروەهالیژنەداراییەکە چەند پێشنیارێکی پێشکەشکردبۆ گەشەپێدانی کاری دەستەکە سەرەڕای داوای لیژنەداراییەکە لەدەستەکە بۆڕوونکردنەوەکان و ژمارەکانی باجەکان لەسەر کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی گواستنەوە.
لەدوایدا لیژنەی دارایی میوانداریکردلەسەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ڕافڵ یاسین وشاندەیاوەرەکەی بۆتاوتوێکردن لەتێبینیەکانی دیوانی چاودێریی سەبارەت بەڕەشنوسی یاسای بودجەوە وەدیوانی چاودێریی کورتەباسێکی خوێندەوە بۆلیژنەداراییەکەکەئامادەیکردبووتیایداپێیداگرت لەسەر پشتبەستن بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە(٦)ی ساڵی ٢٠١٩لەکاتی ئامادەکردنی بودجەی ساڵانە، ڕوونی کردەوەکەئەمە بەکار نەهێنراوە ەلایەن حکومەتەوە لەبودجەی ئەمساڵدا .
لیژنەداراییەکەپاش گوێبیستی لە کورتەباسەکەی دیوانبوو جەختی لەوەکردەوەکەبۆچوونەکان لەیەکەوەنزیکن سەبارەت بەقەبارەی خەرجی زیادەڕەوی وکورتهێنانی گەورەو پشتگوێخستنی هەردووکەرتی کشتوکاڵی وپیشەسازی وە نەوونی دەقەکان کەپشتگیری کەرتی تایبەتدەکات ، وەلیژنە داراییەکە ئاشکرایکرد کە کاری لەسەرچارەسەریی ئەمخاڵانە کردووەلەڕەشنووسی بودجەکەدا .
فەرمانگەی ڕاگەیاند
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١