لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی هاوبەشیدەکات لەکۆبوونەوەی لیژنەی بەرگری ناوەندی بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی مێرسی کور

شاندی لیژنەی پەوەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارهۆشیار قرداغ یڵداوەبەیاوەری چەند خاتوونان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە هاوبەشیکردلەکۆبوونەوەی لیژنەی بەرگریی ناوەندی وە بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی مێرسی کورلەهەولێردالەماوەی( ٢٦ ـ ٢٧/١/٢٠٢١ )بە ئامادەبوونی بەڕێزبریکاری کارگێڕی دکتۆر فەلاح قەیسی سەرەڕای بەڕێوەبەرەگشتیەکانی پارێزگاکانی (بەغداونەینەواو دیالەوکەرکوک وسەلاحەدین ) بۆتەواوکردنی چالاکیەکانی لیژنەی بەرگریکردن کەمەبەستی لەگەڕانەوەی قوتابیانەبۆ کورسیەکانی خوێندن بۆ ئاوەدانکردنەوە ( ١٠ بۆ ٢٠ ) لەنێوپڕۆسەیەکدا بۆسێساڵ درێژەدەکێشێت لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠هەتا٢٠٢٣ .
پەڕلەمانتار هۆشیارقرداغ یڵدا بەنوێنەرایەتی لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی کۆبوونەوەکەی کردەوەوەئەمەی لای خوارەوە دەقی وتەی لیژنەکەیە : خاتونان و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕێزداران
بەڕێزبریکاری وەزیری پەروەردەی ڕێزدار
خاتونان وبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕێزدارەکان
خاتونان وبەڕێزان بەڕێوەبەرەگشتییە ڕێزدارەکان
خاتونان وبەڕێزانی لایەنەپشتگیریکارەکان وکارمەندەکانی وەزارەتی پەزوەردە
ڕێزدارەئامادەبوەکان هەموویان
ئاشتی وبەزەیی وبەرەکەتەکانی خوداتان لەسەربێت لەم کۆبوونەوەیەماندابەخێراتنی هەمووتان دەکەین وەهیوادارین لەمیانیدائەنجامی باشمان لێی دەستبکەوێت .
لەسەرەتادا پێویستەئاماژەبدەین بەوەی کەوڵاتەکەمان تووشیبووە لەکێشە یەکبەدوای یەکەکاندا کەبە شێوەیەکی گشتی کاریگەریکردووە لەسەرڕێڕەوی پڕۆسەی پەروەردەیی کەبووەبەهۆی پتربوونی وازهێنەران لەکورسی خوێندن،بەبۆنەی ڕەوشەکانی ئابووری وئەمنیەوە لەئەنجامی جەنگەکان وەکۆچپێکردنی زۆرەملێ و ئەوتوندوتیژیەی کەبەسەر پارێزگاکانی وڵاتەخۆشەویستەکەمانداهات ( ئەنبار ،نەینەوا،کەرکوک ،سەلاحەدین ) وەئەوانی تریش لەپارێزگاکانی باشوورداکە هیوادارین لەئایندەدابەرنامەکانی ترپێشکەش بکرێت بەم پارێزگایانەلەلایەن ڕێکخراوی مێرسی کۆروبەهاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عیراقیدا.
لەگەڵ فراوانی ناوچەی ئالەنگاریەکانیشداکەبەرەوڕووی پڕۆسەی پەروەردەیی بووەوە بەڵام دەستەعێراقیەکان یەکیانگرت بۆدانانی هەموو چارەکردن وجارەسەریەکان لەپێناوی دابینکردنی بەردەوامبوونی ڕۆڵەقوتابیەکانمان لەسەردەوامکردن ولێنەپچڕانیان لێی لەمیانی بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردەداو ئەوپشتگیریەی کەلەلایەن ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکانەوەکراوەلەناوئەوانیشدا ڕێکخراوی مێرسی کور.
بەرنامەکانی وەزارەتی پەروەردە کەبریتین لە(فێرکردن لەڕۆژداو ،فێرکردن لەشەودا، تاقیکردنەوەکانی دەرەوەیی ، فێرکردنی بەپەلە،مێردمنداڵەکان ، مافت لەفێربوون ،قەلاچۆی نەخوێندەواری )لە بۆشاییەوە نەهاتن بەڵکوبەگوێرەی فەلسەفەی پەروەردەییەوەلە عێراقی نوێماندادانراوە ، وەلەگرنگیەکەی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا مەدەنیەکان لەیارمەتیدانیاندا بۆلایەنە بەجێهێنەرەکان لەمیانی بەرنامەکان وپڕۆژەکان کەپێی هەڵدەستن وناویشی دەبەم ئەوەی پێشکەشکراوە لەلایەن ڕێکخراوی مێرسیەوە وە لە بەرنامەکەیدا ( گەڕانەوەی گەنجەکان بۆکورسیەکانی خوێندن لەچینە تەمەنیەکانی ١٠تا٢٠ساڵە ) وەبەرنامەی فێرکردن (تێپەڕبوون )کەلەمیانی سێساڵی داهاتووداکاری پێدەکرێت، کەبەچارەسەری باش دادەنرێت جەختی لەسەردەکرێت بۆدووبارەبوونەوەی بەکارهێنانی لەهەمووپارێزگاکنی عێراقدا .
ئێمەلەلیژنەی پەروەردەدا وەلەمیانی ئامادەبوونی نوێنەرەکانی گەل لەخاتونان و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەپارێزگاکاندا هەوڵدەدەین وەبەهەوڵێکی بەکۆمەڵ وبەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدابۆ پترکردنی ویستمان وهەوڵدان بۆدانانی چارەسەریەپێویستەکان بۆدابینکردنی سەرکەوتنی وەزارەتی پەروەردەوهاوبەشی کردنی گەورەترین تویژەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەگوێرەی توانالەپێناوی فێرکردنیان وڕۆشنبیرکردنیان و چوونەوەناو خوێندەواریەوەو لەکیسنەچوونی ساڵانی خوێندەوارییان بەتایبەتی ئەوقوتابیانەی کەتووشی ڕەوشەبەزێنەکان بوون نەیانهێشتن بەبەردەوامبوونیان لەفێربوون وەدواییەکەیان ئەو ڕێکارانەی کەلیژنەی پەروەردەی پەڕڵەمانی ووەزارەتی پەروەردە بەڕێیانکرد تایبەت بەقەیرانی بڵاووبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە کەیارمەتیداوەبەشێوەیەکی باش لەپێشکەشکردنی چارەسەریە گونجاوەکاندابۆئەم دۆخەی ئێستا .

لەپێناوی ئەمەدا ئەمڕۆ بەیەکەوە کۆدەبینەوە بۆ کردنەوەی بەرنامەی نوێ کەلەلایەن ڕێکخراوی مێرسی کورەوە پێشکەشکراوەو بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەدکەهیوادارین سەرکەوتنێکی فراوان بەدەست بهێنێت وەکوبەرنامەکانی پێشوو بڕوامان هەیەبە پێشکەشکردنی هەمووهەوڵەکانمان بۆزامنکردنی باشبەڕێوەڕۆیشتنی پڕۆسەی پەروەردەیی لەوڵاتدا
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧/١/٢٠٢١