لیژنەی دارایی ئەڕلەمانی بەردەوامە لەتاوتوێی بودجەداو لیژنەیەک پێکدەهینێت بۆلێکۆڵینەوە سەبارەت بەداهاتەکانی دووبەڕێوە بەرایەتی لەوەزارەتی داددا

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨/١/٢٠٢١ ، کۆبوونەوەی سیوچوارەمی بەست ، کەتیایدابەردەوامبوو لەتاوتوێکانیداسەبارەت بەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی٢٠٢١،لەنیوانیدا میوانداریکرا لەبەڕێوەبەرە گشتیەکانی بەڕێوابەرایەتی بەجێهێنانی دادوەری و بەڕێوەبەرایەتی نووسەرەکانی دادوەری لەوەزارەتی داددا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدالیژنە داراییەکەتاوتوێیکردلەبەندەکانی بودجە ئەوانەی تایبەتن بەخزمەتگوزاریەوەلەئەمیندار یەتی بەغداوپارێزگاکانداو دۆسیەی کارەباو باجەکانی ، ووتە ناوبڕیەکانی خاتوونان وبەرێزانی ئەندامانی سەبارەت بەچاکسازیی واقعی خزمەتگوزاریەوەبوو وە بەکارهێنانی میکانیزمی پێشکەوتوولە کۆکردنەوەی باجدابۆپشتگیریی سەرچاوە داراییەکانی نانەوتی دەوڵەت.
لیژنەکەلەدۆسیەکەی کارەبادا تاوتوێیکردلەپێویستیی پێشخستنی تۆڕی گواستنەوەو پترکردنی کاتژمێرەکانی کارەباپێدان و سوودوەرگرتن لەگازو نەهێنانی لەدەرەوە .
ئەمجا لیژنەداراییەکە میوانداریکرد لەبەڕێوەبەرە گشتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی دادوەری وبەڕێوەبەرایەتی نووسەرە دادوەریەکان سەبارەت بە داهاتەدەستکەوتەکانی باج لەودووبەڕێوەبەرایەتیانەدا ،کەلیژنەی دارایی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەدنان زرفی وئەندامیەتی ئەندامانی بەڕێزان عەبدولهادی سەعداوی وشیروان میرزاو فەیسەڵ عیساوی بولێکۆڵینەوە سەبارەت بەوداهاتانە و ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی کەمییان،بەمەرجێک کارەکانیان تەواوبکەن لەنیوان دووهەفتەداو ڕاپۆرتەکەیان پێشکەش بەلیژنەی دارایی بکەن.
ئەمجەلیژنەی دارایی داوایکرد بەپاراستنی داسەپێنەرەکانی بڕیارە دادگاییەکان بەبۆنەی ئەومەترسیەی کەتووشیان دەبێت ،وەتاوتوێکردنی ئەمدۆسیە لە گەڵ وەزارەتی ناوخۆدا بۆ بەدەستهێنانی .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١