لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی وشاندێکی وەزارەتی نەوت دەکات سەبارەت بەگرێبەستەکانی کۆمپانیا نەوتیەکان

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری وئامادەبوونی خاتوونان وبەڕێزان ئەندامەکانی ،ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨/١/٢٠٢١،میوانداریکرد لەسەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ڕافل یاسین وشاندێکی یاوەری وبەڕێوەبەرەگشتیەکنی وەزارەتی نەوت، سەبارەت بەڕاپۆرتی دیوان لەسەر گرێبەستەکانی کۆمپانیا نەوتیەکان وگێمەکانی مۆڵەتدان وچالاکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان .
لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا دیوانی چاودێریی دارایی نمایشیکردلەڕاپۆرتێکی بەوردی بریتیبوولەگرێبەستەکانی کۆمپانیانەوتیەکان وتێبینیەکان وسەرپێچیەکان کەدیوان تۆماریکردووە،سەرەڕای گێمەکانی مۆڵەت پێدان و میکانیزمی هەژماری قازانجەکان لەو گێمانە،ئەمجاڕاپۆرتەکەباسی لەچالاکیی کۆمپانیاکان کردلە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکانداودۆسیەی گازوکۆمپانیاکانی تایبەت بەوە،جەختی لەسەرئەوەکردەوە کە پێویستە پێداچوونەوەیەک بەیاسای کومپانیاکاندا بکرێت وخەرجیەکانی کەمبکرێتەوە .
لیژنەداراییەکە جەختیکردەوە کە هەموو پەنجەرەکانی بەفیڕۆدانی دارایی گشتی دادەخات پاش گوێبیستی لەڕاپورتەکەی دیوانی چاودێری دارایی ، وە داوایکرد لەوەزارەتی نەوت بە وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتی دیوان بەخێراییەکی توانراو بۆوەستان لەسەرهەمووتێبینیەکان پێش دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەدۆسیەی نەوتدالەنێو یاسای بودجەی ساڵی٢٠٢١ .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١