سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز بەشیر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن کە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا ئەمرۆ پێنجشەممە گەیشتە بەغدا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی لێکگەیشتن و هاریکاری دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و گرنگترین دۆسیەکانی جێی بایەخی هاوبەش کرا ئەوەش خرایەروو کە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن پێی گەیشتوون کە چەندین بواری جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت لە نێویاندا بازرگانی و ئابوری و بواری وزە و گواستنەوە و تەندروستی و کشتوکاڵ و پەروەردە خوێندن و بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و هاریکاری لە بوارەکانی کەرتی تایبەت و یاداشتەکانی لێکگەیشتن کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون لە بوارەکانی تەنروستی و خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی.
هەروەها باس لە هاریکاری سێ لایەنەی عێراق و ئوردن و میسر کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر پەلەکردن لە جیبەجێکردنی بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی.
هەر لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر بەردەوامی کارو هەماهەنگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئورۆن بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاماژەی بە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ لابردنی بەربەستەکان لەرێی دەرکردنی یاسای پێویستەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئوردن تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکان و هەوڵدان بۆ پتەوکردنی هاریکاری دۆستانە بەو جۆرەی گەشە سەندن بەدیدێنێت و سڵاوی شا عەبدڵای دووەم پادشای ئور
دنی گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، بەرێزیشیان لەرێ سەرۆک وەزرانی ئوردنەوە سڵاوی بۆ شا عەبدوڵای دووەم نار و رۆڵی بەرز نرخاند لە هەڵوێستەکانی لەگەڵ عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 کانونی دووەم 2020