سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی ئاسۆی هاریکاری دۆستانە و رێگەکانی پتەوکردنی کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە کاری لیژنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و کوەیت لەسەرجەم بوارەکان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی کوەیت تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و گەلەکەی لەپێناو بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرد لەسەرجەم ئاستەکان و چالاکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێویاندا چالاکی رۆشنبیری و وەرزشی و ئاماژەی بە بەشداری هەڵبژاردەی کوەیت کرد لە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق کە دوێنێ لە بەسرە ئەنجامدرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 کانونی دووەم 2021