سەرۆکی لیژنەی دارایی پێشوازی لە نوێنەری نێردەری بانقی نێودەوڵەتی لەعێراقدا دەکات

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری ڕۆژی شەممە ٣٠/١/٢٠٢١، پێشوازی لەنوێنەری نێردەری بانقی نێودەوڵەتی لەعێراقدا بەڕێز ڕەمزی نیعمان کردبۆتاوتوێکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی ٢٠٢١ .
لەدیدارەکەداباسکرالە ئالەنگاریەگەورەکان کە بەرەوڕووی لیژنەی دارایی دەبنەوە لەمیانی تاوتوێکان لە ڕەشنووسی بودجەکەدالەسێبەری ڕەوشێکی ئابووری ودارایی ناجێگیڕلەعێراق یان لەجیهاندا پەتای کۆرۆنا دایسەپاندووە .
د.جبووری جەختی لەوەکردەوە کە ئاستەنگێکی گەورەلەبەردەمی لیژنەی داراییداهەبوو لە بودجەکەدابریتیبوو لە کورتهێنانێکی قەبەو زیادبوونێکی زۆرلەخەرجیەکاندابەبێ بوونی چاکسازییەکی بەکار،ڕوونیکردەوە لیژنەداراییەکە زۆر لەڕێکارەکانی چاکساری تێاداناو دووبارە کردنەوەی ڕێکخستنی دانانی بودجەکەبەتێڕوانینێکی ئابووری کەفشارکەمکاتەوەلەسەر داهاتەنەوتیەکان بەپشتگیری سەرچاوەداراییەنانەوتیەکان وەکو دەروازەسنووریەکان وباجگری و پشتگیری کەرتی تایبەت بۆبووژاندنەوەی ئابووریی عێراقی.
لەلایخویەوە بەڕێز نعمان ڕوونیکردەوە بانقی نێودەوڵەتی پشتگیری دەکات لەپڕۆسەی چاکسازی بۆبووژاندنەوەی ئابووریی عێراقی وەچارەکردنی کێشە قەبارەییەکانی ، لەهەمانکاتدا تاکیدی کردەوەلەسەر پشتگیریی پڕۆژە وەبەرهێنەرەکان وپەرەپێدراوەکان لەعێراقدا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X