ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی په‌رله‌مانتار ئارام ناجی بالاتی ده‌كات و به براو هاوڕێی دڵسۆز‌و وه‌فادار له قه‌ڵه‌مده‌دات
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سیروان عبدالله سیرینی، سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی په‌رله‌مانتار ئارام ناجی بالاتی ده‌كات كه به‌یانی ئه‌مڕۆ وله دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له نه‌خۆشی و مه‌ینه‌تی به‌هۆی توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد..
ئه‌مینداری گشتی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری خوالێخۆشبو كرد و داوای له خوای گه‌وره كرد به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوریش به كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه و به‌ڕێزی گوتی:” برایه‌كی به‌ڕێزو هاوڕێی دڵسۆز‌و وه‌فه‌دارم له‌ده‌ستدا كه هه‌مو سیفه‌ته جوانه‌كانی له‌خۆگرتبو، خوای مێهره‌بان ڕه‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و براو هاوڕێیه‌مدا ببارێنێت..
أنا لله وانا الیه را‌جعون
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
چوارشه‌ممه 17/2/2021