سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی هندستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لەەبەرێز بیراندار سینغ باڵیۆزی هندستان لە بەغدا.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ تاوتوێی پرسی فیزا و ئاسانکاری بۆ رێوشوێنەکانی گەشت کردن لە نێوان عێراق و هندستان لە سایەی بەربەستە سەپێنراوەکانی رێوشوێنی پەتای کۆرۆنا لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوبات 2021