سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکانی وڵات کرا، لەگەڵ پرسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 و تەئکید کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستور کە دەبێت دادوەری هەموان بێت و جەختیش کرایەوە لەسەر دادوەری لە دابەشکردنی داهاتەکان بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراقدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 شوبات 2021