د.بەشیر حەداد: هێشتا کۆپی کۆتایی پڕۆژەیاسای بوجە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران

د.بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

رۆژی سێشەممە 23 شوباتی 2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
دکتۆر بەشیر حەداد، روونیشکردەوە، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان دەگەرێتەوه بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا کە ئومێدی لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە 23 شوباتی 2021