سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی چاوی بە وەزیری پەروەردە دەکەوێت

پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی وبەئامادەبوونی پەڕلەمانتار غایب عمێری ئەمڕۆپێنجشەممە ٢٥/٢/٢٠٢١ چاویکەوت بەڕێزدار وەزیری پەروەردە مامۆستا عەلی حەمید دلێمی بۆتاوتوێکردن لەبابەتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ وژمارەکانی وانەبێژەکان .
هەردوولا وایاندانا کە تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ بنەڕەتیەکی سەرەکیەبۆ هەڵسەنگاندنی خوێندکاران وقوتابیان جەختیانکردەوەلەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لایەنی فێرکردن لەرێکاریی بڕیارەکانیداکەتایبەتە بەچارە سەریەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە .
هەروەهالەچاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێکرا لەژمارەی وانەبێژەکان وەوەزیری بەڕێز ئاشکرایکرد کەژمارەکان پێشکەشکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکان لەپارێزگاکاندا نەک لەوەزارەتەوە وەلەوێشداچارەسەری بۆئەم ژمارانە هەیە بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانیدا،سەرەڕای تاوتۆێکردن لەسیستەمی چاککردنی کۆو سیستەمی هەوڵەکان.
لەلای خۆیەوە وەزیڕی پەروەردە پەیمانیدا بەبەڕێکردنی ئەوبابەتانەی کەتاوتویان لەسەرکراوەلەهەفتەی داهاتوودا بخرێتە بەردەم دەستەی ڕاوەرگرتن لەوەزارەتدا لەپێناوی دەنگ لەسەردانیان سەرەڕای بڕیاردانی تایبەت بە سیستەمی چاککردنی کۆوسیستەمی هەوڵەکان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥/٢/٢٠٢١