سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە دەستەی سیاسی رەوتی سەدر دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی کەوت بە بەرێز نەسار ربەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو دەتەیە بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و تەندروستی و ئەو ئاڵنگاریانەی لە ئێستادا روبەروی وڵات بۆتەوە.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی دەرکردنی یاسا پێویستەکان، لە نێویاندا یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بەو پێیەی یەکێکە لە یاسا بنەرەتیەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو لەگەڵ گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد کە گوزارشت لەئیرادە و خواستی هاوڵاتیان بکات لە دیاریکردنی نوێنەرانیان ئەوەش لەرێی بەدیهێنانی ئاسایشی هەڵبژاردن لەگەڵ رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن بەمەبەستی گەڕانەوەی متمانەی دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی پرسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرا.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی وڵاتیش لە سایەی پەتای کۆرۆنا لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارت بە ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی بەمەسەتی دەستەبەرکردنی فاکسین بۆ هاوڵاتیان و هەموو ئەو هەنگاوانەی ئاستێک بۆ بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە دادەنێن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26 شوبات 2021