ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدەدات لەسەر یاسای یەزیدیە ڕزگاربووەکان وەپێکهێنانی لیژنەیەک بۆبەدواداچوونی ڕاستیەکان سەبارەت بە سەرپێچیەکان لەسەلاحەدیندا

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەی سیوهەشتەمینیدا کەبەسەرۆکایەتی بەڕێزمحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەن بەسترا ڕۆژی دووشەممە١/٣/٢٠٢١ ، بەئامادەبوونی ١٨٠ پەڕلەمانتار دەنگیدالەسەردوویاسالەنیوانیاندا یاسای ڕزگاربووە ئێزیدیەکان وەپێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەوسەرپێچیە کارگێڕیەو داراییانەی کەلە پاڕێزگای سەڵاحەدیندا کراوە وەکۆتایی هێنا بەخوێندنەوەو تاوتوێکردنی سێ یاسا.

لەدەستپێکی دانیشتنەکەدا ئەنجومەن سوورەتی فاتیحای خوێندەوەبۆگیانی پەڕلەمانتار ئارام ناجی کەگیانی لەدەستدا بەبۆنەی توندبوونی تووشبوو نەکەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا وەبۆگیانی شەهیدەکانی عێراق وناسرییە .

لەدانیشتنەکەدابەڕێز حەلبووسی بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبەهێزترین وتە سەرکۆنەی ئەودەستدرێژیەی کەلەپەڕلەمانتار غاڵب محەمەد عەلی لەسلێمانی لێکرا داوایکرد لەلایەنەئەمنیەکان لەهەرێمی کوردستاندا بە ئاشکراکردنی تاوانبارەکان و بیاندەن بەدادگا .

ئەمجائەنجومەنی نوێنەران دەنگیدالەسەرپڕۆژەیاسای ئێزیدیەڕزگاربووەکان کە پێشکەشکراوەلەلایەن لیژنەکانی شەهیدان وقوربانیان وبەندیکراوە سیاسیەکان ومافی مرۆڤ و ئافرەتان وخێزانەکان ومنداڵەکان ویاساییەکان وکارو کاروباری کۆمەلایەتی و کۆچو کۆجبەرانەوە لەبەرئەوەی ئەوتاوانانەی کە ڕێکخراوی داعش کردوویەتی لەدژی ئێزیدیەکان وپێکهاتەکانی تریش لە ( کریستیانەکان وتورکمان وشەبەکیەکان )دادەنرێت بەتاوانی قەلاچۆکردنی بەکۆمەڵ وتاوانەکان لەدژی مرۆڤایەتی وەلەبەرئەوەی ئەم تاوانانەئەوزیانەجەستەییانەو دەروونیانەو کۆمەڵایەتیانەو داراییانەی ڵێکەوتۆتەوەلەسەر هەمووقوربانی دەران بەتایبەتی ئافرەتان ومنداڵان وەخێرا چارەسەرکردنی ئاسەواری خڕاپی وەلەپێناوی پێدانی مافی پێویست بۆڕزگاربووان وەئەوانەی بەندەکانی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوەودووبارەئامادە کردنیان وتێکەڵکردنیان بە کۆمەڵگا وە.

لەلای خۆیەوە بەڕێزسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هاوبەشی کردنی تەواوی خۆی دەربڕی لەگەڵ ویژدان پێدانی مافەکانی هەمووڕۆڵەکانی گەلی عێراقی لەهەمووتوێژەکۆمەڵایەتیەکان وەئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە بەپڕۆسەکانی ڕێکخراوی داعشی تیرۆرستی سوپاسی خۆی پێشکەشکرد بەسەرۆکایەتی کۆماری وئەنجومەنی وەزیران لەیارمەتیدانیان بۆنووسێی پڕۆژەی یاساکه .

هەروەهائەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنای تەواوکرد کەلەلایەن لیژنەی تەندروستی وژینگەوە پێشکەشکراوە بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی کوتوپڕو خێراو بەربڵاوی پەتای کۆرۆنالە سەر ئاستی جیهاندا کەعێراقیش دەگرێتەوە وەناڕەحەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەڕێگاکۆنەکان وەبۆ دابینکردنی پاراستنی وەزاڕەتی تەندروستی و دامەزراوەکانی و کارمەندەکانیان وبەرهەمهێنەرەکانی پێکوتەو نوێنەرەکانیان لەداواکاریەکان بەهۆی دەرئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە .

لەکۆبوونەوەکەداچەند پەڕلەمانتارێک لەفراکسیۆنی فەتحی پەڕلەمانی بەیاننامەیەکی ناڕەزایی لەنیشانکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی کەلەنزیک سنووری عێراق وسووریادان لەلایەن هێزەئەمەریکاییەکانەوە، داواکارن لەحکومەتی عێراقی بەبەڕێکردنی ڕێکارەپێویستەکان بۆپاراستنی خوێنی ڕۆڵەکانی حەشدی شەعبی وە پێشکەشکردنی سکاڵایەکی فەرمی لەدژی ئەم کارەچەپەڵانە .

لەدواییدا ئەنجومەنی نوێنەران سوورەتی فاتیحای خوێندەوە بۆبەزەیی پێداهاتنەوەبەگیانی شەهیدەکان .

هەروەها ژمارەیەک لەنوێنەرانی فراکسیۆنی دیموکراسی کوردستانی پەڕلەمانی بەیاننامەیەکی پرسەی گێان لەدەستدانی پەڕلەمانتار ئارام ناجی و بەڕێز ڕۆژنووری شاوەیس جێگری سەرۆکی وەزیرانی پێشووتر خوێندەوە ، یادی ڕۆڵە تێکۆشەریەکانیان وپیشەییان لەمیانی ڕێپێوانە سیاسی وپیشەییەکانیان کردەوە.

لەدواییدا ئەنجومەنی نوێنەران سوورەتی فاتیحای خوێندەوە بۆبەزەیی هاتنەوە بەگیانی هەردوولەکیسچواندا .

هەروەها پەڕلەمانتاران لە هاوپەیمانانی هیوای پەڕلەمانی بەیاننامەیەکیان خوێندەوە ئاماژەیاندا بەوتاوانەقێزەونەی کەکرالەدژی پەڕلەمانتارغالب محەمەدعەلی پاش بریندارکردنی بەچەکی سپی لەشاری سلێمانی ،سەرکۆنەی ئەوتاوانانەیان کرد کەتووشی سەربەستیەسێاسیەکان وڕۆژنامەگەریەکان دەبێت لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا، سەرۆکایەتی هەرێمیان تۆمەتبارکرد بەبەرپرسیی نەکردن لەڕەچاوکردنی ئەم ڕووداوە یەک لەدوای یەکانە،داوایانکرد بۆپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پەڕلەمانی بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان وداواکردن لەلایەنەئەمنیە فێدراڵیەکان بۆلێکۆڵینەوەو ئاشکراکردنی تاوانبارەکان وەداواکردن لەلایەنەئەمنیەکان لەهەرێم وسلێمانی بە ڕونکردنەوەی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی ڕووداوەکە .

لەدانیشتنەکەداچەندپەڕلەمانتارێکبەیاننامەیەکیان حوێندەوە تایبەت بەویژدان پێدانی کەسوکاری شەهیدەکان وبریندارەکان وبەندیە سیاسیەکان لەقوربانیانی ڕژێمی پێشوو وەپێدانی شایستەکانیان بەگوێرەی یاسادانراوەکان و کارپێکراوەکان،داوایانکرد کەمافەکانیان پێ بدرێت وە خستنەناویاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١.

ئەمجابەڕێزحەلبووسی داوایکڕد بە بەستنی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەبەیانی ڕۆژی سێشەممەدابریتی بێت لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە پەڕلەمانیەکاندا بۆ تاوتوێکردنی هەردووپڕۆژەکانی یاسای بودجەی گشتی ودادگای فێدراڵی .

هەرلەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدالەسەر پڕۆژە یاسای چوونەناوپڕۆتۆکۆڵی قەلاچۆکردنی ئەوکارەناڕەوایانەی کەلەدژی سەلامەتی سەکۆ جێگیرەکان لە کەنارە کیشوەریەکاندالەساڵی ١٩٨٨ دا لەلایەن کۆماری عێراقەوە کە پێشکەشکراوەلەلایەن ڵیژنەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەوئەمن وبەرگری وکشتوکاڵ وئاو و زۆنگاوەکانەوەبۆپاراستنی سەکۆجێگیرەکان لەسەرووی کەنداوی عارەبی وبەندەرە نەوتیەکانی کۆماری عێراق لە کارە دوژمنکاریەکان و هەڕەشەکان وەلەپێناوی چوونەناوی عێراق بۆ پرۆتۆکۆڵەکە .

ئەمجا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی دواخست لەسەرپڕۆژە یاسای هەموارکردنی سێهەمی یاسای بەجێهێنانی پڕۆژە ئاودێریەکان ژمارە (١٣٨) لە ساڵی ١٩٧١ کەلەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ وئاو و زۆنگاوەکانەوە نێردراوە .

هەروەها ئەنجومەن دەنگدانی دواخست لەسەر پێشنیاری هەموارکردنی سێهەم لەیاسای سەندیکای ژمێریارەکان و وردبینەکان ژمارە(١٨٥) لەساڵی ١٩٨٥ کەنێردراوەلەلایەن هەردوو ڵیژنەی دارایی ودامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وگەشەپێدانی پەڕلەمانی لەسەر داواکردنی حکومەت .

هەڕلەوبارەیەوە ،ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای چوونەناوی کۆماری عێراق بۆپەیمانی هاوکاریکردن سەبارەت بە پاکبوونەوە (pct ) لەساڵی ١٩٧٠کەلەلایەن لیژنەی پەیوەندیداری دەرەوەنێردراوە تەواوکرد.

هەروەهائەنجومەنی نوێنەران خویندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای تەندروستی گشتی ژمارە(٨٩) تەواوکرد کەلەلایەن لیژنەی تەندروستی وژینگەوەنێردراوە .

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەرپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کەبریتین لە پەڕلەمانیەکانی هەردوولیژنەکانی دەستپاکی وهەرێمەکانی پەڕلەمانی سەرەڕای نوێنەرەکانی دەستەی دەستپاکی ودیوانی چاودێریی دارایی وداواکاری گشتی بۆدەرخستنی ڕاستیەکان لەدۆسیەکانی گەندەڵی لە دەستدرێژی وسەرپێچیەکان کەکراوەلە پارێزگای سەلاحەدیندا پاش لێدوانە ڕۆژنامەگەریەکان لەلایەن بەڕێزپارێزگاری سەڵاحەدینەوەبەبوونی یاری پێکردن وبەفیڕۆدانی دارایی گشتی .

لەدواییدابڕیارلەسەر بەرزکردنەوەی دانیشتنەکەبۆڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو ٣/٣/٢٠٢١ درا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١/٣/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X