ڵیژنەی دارایی پەڕلەمانی تاوتوێکردنی یاسای سەندیکای ژمێریاران تەواو دەکات وەهەڵوێستی خۆی سەبارەت بەبودجەوەڕوون دەکاتەوە

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەکەوەئامادەبوونی خاتوونان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە،ڕۆژی دووشەممە ١/٣/٢٠٢١ ،کۆبوونەوەیەکی بەست تیایداتاوتوێی لەڕستێک لەبابەتەکان کردکەلەسەرخشتەی کارەکانیدایە . لیژنەداراییەکە لەمیانی کۆبوونەوەکەیدا کەلە بارەگاکەیدابەسترا،تاوتوێکانی تەواوکردسەبارەت بە هەموارکردنی سێهەمی یاسای سەندیکای ژمێریارەکان و وردبینەکان وبەرزیکردەوە بۆدەنگ لەسەردانی لەپێناوی شانبەشان ڕۆیشتنی ئەو پێشکەوتنەی کەڕوویداوەلە هەردووپیشەکانی ژمێریاریەتی و وردبینی ناوخۆیی، وەلەبەر گرنگیەکەی لەپاراستنی ماڵی گشتی وەڕەگەزێکە لە ڕەگەزەکانی قەلاچۆکردنی گەندەڵی ،وەبۆڕێکخستنی کاری ئەوانەی لەم پیشەیەدان، وەڕێکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامەکانی ئەنجومەنی کارگێڕی سەندیکاکەوئەندامانی هەردوولیژنەی ڕێکخستن و چاودێریکردن .
لەبوارێکی تردا لیژنەداراییەکە هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە سەبارەت بەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١ ،جەختی لەوەکردەوە کەئەوهەموو بەندەکانی یاساکەی تەواوکردووە وەنووسراوێکی پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە لەڕۆژی ١٥/٢/٢٠٢١ بوئەوەی وادەیەک تەرخانبکرێت بۆدەنگ لەسەردانی .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١ی ئازاری ٢٠٢١