سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکلایی کردنەوەی چەند یاسایەک کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە کۆبویەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا سەرۆکی فراکسیۆن و لیژنەکانی لە خۆگرتبوو بۆ تاوتوێکردنی چەند یاسایەکی گرنگ بە مەبەستی تەواوکردنیان لە ماوەی داهاتوودا.
هەر لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 لەگەڵ یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بەو پێیەی یەکێکە لە پێویستیە سەرەکیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێی چەند یاسایەک کرا کە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە بەمەستی دەنگدان لەسەریان لە دانیشتنەکانی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئازار 2021