سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا، لەگەڵ هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پشتیوانییەکانی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە ئەنجامەکانی کە گوزارشت لە خواستەکانی بکات.
هەر لە دیدارەکە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئازار 2021