د.بەشیر حداد: یاسای بودجەی فیدراڵی، یەکێکە لە یاسا گرنگەکان و هەر هەموارکردنەوەیەک تێیدا پێویستە بەپێی دەستوور و لە بەرژوەندی تەواوی پێکهاتەکانی وڵات دا بێت

رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٢، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و حەسەن کەعبی جێگری یەکەم و دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئامانج لێی گفتوگۆکردن بوو لەبارەی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەم قۆناغەی ئێستادا و پێداچوونەوە بە پرۆژە یاساکان و هەموارکراوانی پێشنیارکراو، لە سەروی هەموشیانەوە یاسای بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ و دادگای فیدراڵی.
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد رایگەیاند:’’بودجەی فیدراڵی یەکێکە لە یاسا گرنگەکان و هەر هەموارکردنەوەیەک تێیدا پێویستە بەپێی دەستوور بێت و پەسەندکردنیشی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لە بەرژوەندی گەل و تەواوی پێکهاتەکانی وڵاتدا بێت’’.
حەداد، ئاماژەشی بەوەدا کە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات بۆ پێشکەش کردنی پێشنیار و هەموارەکان لەسەر مادە و دەقەکانی یاسای بودجە بۆ جێبەجێ کردنی کارە یاساییەکانی و داواشی لە لیژنەی دارایی کرد کە کۆپی کۆتایی لە بودجە پێشکەشی تەواوی فراکسیۆنە سیاسییەکان بکات بۆ ئەوەی ئاگاداری بڕگە و بابەتەکانی بن پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندبکرێت.

‎نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎سێشەممە 2 /3/ 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X