سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لیکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز کەریم خان راوێژکاری تایەبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش ( یونیتاید).
بەرێزیان پیرۆزبایی لە بەرێز کەریم خان کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ داواکاری گشتی نوێ بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی رێگەکانی پتەوکردنی لێپرسینەوە لە تاوانەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کرا کە رێگە دراوە بە دادگایی کردنی ئەندامانی داعش لەبەردەم دادگای عێراقدا لەبەرامبەر تاوانەکانیان کە بە تاوانی جەنگ لە دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی دادەنرێن، بەرێزیان تەئکیدی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە دەرکردنی یاسای پێویست لەوبارەیەوە لە قۆناغی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئازار 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X