ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر چوار یاسا دەدات وەدەست دەکات بەدەنگدان لەسەر یاسای دادگای فێدراڵی

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەی چلهەمیدا کە بەسەرۆکایەتی بەڕێزمحەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنجشەممە٤/٣/٢٠٢١بەسترا، بەئامادەبوونی ٢٤٢ پەڕلەمانتار ،دەنگیدالەسەرچواریاسا وە دەستیکرد بەدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فێدراڵی ، سەرەڕای متمانەپێدان بەئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی .

هەروەهائەنجومەنی نوێنەران دەنگیدالەسەرپڕۆژەیاسای چوونەناوی کۆماری عێراق بۆڕێکەوتنەنێودەوڵەتیەکە بۆبێوەیی تانکیەکان لەساڵی ١٩٧٢ CSC)) کەلەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکراوە، بەمەبەستی پاراستن لەئاستێکی باڵادابۆبێوەیی گیانی مرۆڤەکان لەکاتی بارکردن وگواستنەوەی تانکیەکان کە بەکاردەهێنرێن لەگواستنەوەی دەریاییدا وەدابینکردنی خشتەی بێوەیی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بەشێوەیەکی هاوشان لەهەردوو شێوازی گواستنەوەی وشکایی و دەریایی .

هەروەهائەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەرپڕۆژەیاسای چوونی کۆماری عێراق بۆ ناوڕێکەوتنەکەی دانپیاناندا بە بڕیارەکانی ناوبژی و دادگای بیانی وە بەجێهێنانی ( نیۆیۆڕک١٩٥٨ ) کەپێشکەش کراوەلەلایەن هەردوو لیژنەی دەرەوەویاسایی ، بۆدانپێدانانی کۆماری عێراق بەبڕیارەکانی ناوبژیی بیانیداوەبەجێهێنانی کەدەرچووەلە هەرێمی وڵاتێکی تر کەلایەنێکەلەڕێکەوتنی دانپێدانان بەبڕیارەکانی ناوبژیی بیانی وەبەجێهێنان لەسەربنەمای مامەڵەکردن وەکوویەک .

هەرلەم بارەیەوەئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای چوونی کۆماری عێراق بۆناو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکە بۆ ڕۆیشتن بەسەر ڕێگاکاندا لە ساڵی ١٩٦٨ وڕێکەوتنە ئەوروپاییەکە تەواوکەری ئەوساڵی ٢٠٠٦ژمارە (٣٠)لەساڵی ٢٠١٥کەلەلایەن هەردوو لیژنەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەوخزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوە ،بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی چونی کۆماری عێراق بۆڕێکەوتنی ئەوروپایی تەواوکەری ڕێکەوتنی نێو دەوڵەتی بۆهاتوچۆلەسە‌ر ڕێگاکان لەساڵی ١٩٦٨ لەبەر ئەوەی تەرخانکراوە بۆئەو وڵاتانەی ئەندامن لەلیژنەی ئابووریی ئەوروپاییدا.

هەرلەدانیشتنەکەدا هەردوو پەڕلەمانتارەکان خەڵەف عەبدولسەمەدو فالح خەزعەلی بەیاننامەیەکیان خوێندەوە تیایدا یادی ڕاپەڕینەشەعبانیەکەی ساڵی١٩٩١وڕاپەڕینەکەی ١٧/٣/١٩٩٩ کەلەدژی ڕژێمی کۆندا دەرچوونمایش کرالە تاوانەخوێنینەکە کەحیزبی بەعسی گۆڕکراوکردی ، جەختیانکرد ڵەسەرپێویستی ڕێزگرتن لەیاساکارپێکراوەکان کەئەنجومەنی نوێنەران دایناوە وە ڕازی نەبوون لەسەر هەر دەقیک کەخراوەتە ناو یاسای بودجەی ٢٠٢١ کەسەرپێچی لەدەستووردەکات و مافەکانی قوربانیانی ڕژێمی گۆڕکراو زەوت دەکات .

ئەنجومەنی نوێنەران دەستیکردبەدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فێدراڵی کەلەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە،بۆڕۆیشتن بەتەنشتی ئەوگۆڕانکاریانە کەڕوویداوەلەپڕۆسەی دیموکراسی ودامەزراوە دەستووریەکانداو ئەوەش کەڕوویداوەبەبۆنەی بەجێ نەهێنانی کارایی لە بڕیارەکانی یاسای کارپێکراودا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز محەمەد ئەلحەلبووسی داوایکرد لەلیژنەی یاسایی وسەرۆکەکانی فراکسیۆنە پەڕلەمانیەکان بۆیەکاڵا کردنەوەی جیاوازی لەسەرەکان سەبارەت بەپاشماوەی بەندەکانی یاساکەلەپێناوی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە بەتەواوی لەڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا ، داوایکرد لەلیژنەکەو سەرۆکەکانی فراکسیۆنەکان بۆبەستنی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەئامادەبوونی سەرۆکایەتی ئەنجومەن .

لەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی دواخست لەسەرپڕۆژەی هەموارکردنی یاسای تەدروستی گشتی ژمارە(٨٩) لەساڵی ١٩٨١ کەلەلایەن لیژنەی تەندروستی وژینگەوە پێشکەشکراوە .

لەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی تەواوکرد لەسەرپڕۆژەێاسای مافە خانەنشینیەکان بۆئەوانەی گیانیان لەدەستداوەلەوانەی سەربەوەزارەتی تەندروستین ئەوانەی کەخاوەن پیشەی پزیشکی وتەندروستی وکارگێڕین لەوەزارەتی تەندروستیدالە ئەنجامی بەگژداچوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، کەلەلایەن هەردوو لیژنەکانی تەندروستی وژینگە وەدارایی پێشکەش کراوە، بۆڕێزلێنان لەوانەی گیانیان لەدەستداوەو سەربەوەزارەتی تەندروستین لەخاوەن پیشەی پزیشکی وتەندروستی و کارگێڕیەکان لەئەنجامی بەگژداچوونی پەتای فایرۆسی کۆرۆناوە وەنرخدان بە قوربانیدانەکانیان وڕێزگرتن لەڕۆڵیان بۆپاراستنی تەندروستی هاونیشتمانی وەبۆدابینکردنی ژیانێکی شکۆدار بۆئەوانەی دوای خۆیان وە بەمەبەستی گەیاندنی مافی خانەنشینی بۆکەسوکاڕیان ،

هەروەها ئەنجومەنی نوینەران دەنگیدا لەسەرمتمانەپێدان بەئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی .

ئەمجابڕیاردرا لەسەر بەرزکردنەوەی دانیشتنەکە بۆڕۆژی شەممە ٦/٣ٚ/٢٠٢١

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەران
٤/ئازار/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X