ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەموارکردنی یاسای تەندروستی گشتی وەچواریاسای تردەدات وەخوێنددنەوەوتاوتوێکردنی یاسایەکی ترتەواودەکات

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەی چلویەکەمیدا کەبەسەروکایەتی بەڕێزحەسەن کەریم ئەلکەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ڕۆژی شەممە٦/٣/ ٢٠٢١بەئامادەبوونی ١٧٠ پەڕلەمانتار دەنگیدا لەسەرپێنج یاسا وە خوێندنەوەوتاوتوێکردن لەسەر پێشنیاری یاسای هەموارگردنی یەکەم لەیاسای ناوەندی پلاندانانی شارستانی وهەرێمایەتی ژمارە(١١٦)لەساڵی ١٩٧١.

ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی ئەودانیشتنەی کەجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر بەشیرحەددادکردیەوەدەنگیدا لە سەرپێشنیاری یاسای هەموارکردنی سێیەم بۆیاسای سەندیکای ژمێریارەکان و وردبینەکان ژمارە(١٨٥)لە ساڵی١٩٦٩کەلەلایەن لیژنەی دارایی وەدامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وگەشە پێکردنی پەڕلەمانی بۆبە هاوشان ڕۆیشتن لەگەڵ ئەوگەشەداریەی کەبووەلە پیشەکانی ژمێریاری و وردبینی ناوخۆییداوەلەبەرگرنگیەکەی لەپاراستنی سامانی گشتیدا وە لەبەرئەوەی ڕەگەزێکەلە ڕەگەزەکانی قەلاچۆکردنی گەندەڵی وەبوڕێکخستنی کاری بەکارهێنەرەکانی پیشەکە وەڕێکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سەندیکاکە و ئەندامەکانی هەردوولیژنەکانی ڕێکخستن وچاودێری کردن .

لەدانیشتنەکەدائەنجومەن دەنگدانی لەسەرپڕۆژەیاسای بەشداریکردنی کۆماری عێراق لەبرۆتۆکۆڵ تەواوکردسەبارەت بەئامادەبوون وبەرەنگار بوونەوەوهاوکاری لەمیانی ڕوودانی پیسبوون بەمادە مەترسیدارەکان وزیانبەخشەکان لەساڵی٢٠٠٠کەلەلایەن لیژنەی پەڕلەمانی پەیوەندیەکانی دەرەوه پێشکەشکراوه لەپێناوی هاوکاریکردندا لەمیانی ڕووداوی پیسبوون بەمادەمەترسیدارەکان وەلەبەرگرنگی ئامادەکاری وبەرەنگاربوونەوەوهاوکاری لەڕووداوەکانی پیسبوون بەمادەمەترسیدارەکان و زیانبەخشەکان وەئامادەکردنی پلانی کوتوپڕ بۆکۆماری عێراق .

هەرلەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی دواخست لەسەرڕێکەوتنی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی دوورکەوتنەوە لەدوولایی باج وەرگرتنەوەو قەدەغەکردنی قاچاخچیەتی دارایی ئەوەی کەپەیوەندی هەیە بەسەپاندنی باج بەسەر سامان وسەرمایەداریدا لەنیوان حکومەتی کوماری عێراق و حکومەتی دەوڵەتی کوێت لە سەر داواکردنی لیژنە پەیوەندیدارەکەوە .

هەروها ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەرپڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێکەوتن لەسەر هاندان وپاراستنی ئاڵوگۆربۆ وەبەرهێنان لەنیوان حکومەتی کۆماری عێراق وحکومەتی وڵاتی عەرەبی سعودیەدا لەسەر داواکردنی ئەمەلەلایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە.

هەرلەم ڕووەوە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدالەسەر پڕۆژە یاسای چوونەناوڕێکەوتنەکەی نایرۆبی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆماری عێراقەوە بۆلابردنی کەرت وپەرتەکان لەساڵی ٢٠٠٧ کەلەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆبەکارهێنانی بنەماو ڕێکارەنێودەوڵەتیە یەکگرتووەکان زامنکردنی ڕاماڵینی کەرتوپەرتەکانی پاپۆڕەکان وە قەرەبووکردن لەوخەرجیانەی پەیوەندە بەوەوە بەخێرایی وکاریگەریانە .

هەرلەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی تەواوکرد لەسەر پڕۆژەیاسای چوونەناوی کۆماری عێراقی بۆپرۆتۆکۆڵی ساڵی ١٩٩٦بۆڕێکەوتنی قەدەغەکردنی پیسبوونی دەریایی لەئەنجامی ڕشتنی پاشماوە پیسەکان وشتومەکەکانی تر لەساڵی ١٩٧٢ وەپێشکە شکراوەلەلایەن لیژنەی پەڕلەمانی بۆپەیوەندیەکانی دەرەو بۆپاراستی ژینگەی دەریایی وەپاککردنەوەی لە هەموو سەرچاوەکانی پیسبوون وەگرتنەبەری ڕێکارەکاریگەرەکان بۆقەدەغە یان کەمکردنەوە یا پاککردنەوە لەپیسبوونی دەریایی پێکهاتوو لەئەنجامی هەڵڕشتنی پیسیەکان وشتومەکەکانی تر بەهەمووشێوەیکیانەوە .

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسآی تەندروستی گشتی ژمارە(٨٩) لەساڵی ١٩٨١ کەلەلایەن لیژنەی تەندروستی وژینگەوەپێشکەشکراوە بۆئەوەی بەوەزارەتی تەندروستی وژینگە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داراییدا دەستەڵاتی دیاریکردنی بڕی لەجیاتی پارە بەپزیشکە نیشتەجێکان وئەوانەی کەزووتر لەوان نیشتەجێن ئەولەجیاتیە ناوبراوە بدرێت .

لەدانیشتنکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەم لەیاسای سنووقی پشتگیری کردنی بەشەناوخۆییەکان لەوەزارەتی فێرکردنی باڵاو توێژینەوەی زانستیداژمارە(٧) لەساڵی ٢٠١٢بە دواخست لەسەرداواکردنی لیژنە پەیوەندیدارەکە .

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی دووەم لەیاسای ڕێگاوبانەگشتیەکان ژمارە (٣٥) لەساڵی ٢٠٠٢دواخست لەسەر داواکردنی لیژنەپەیوەندیدارەکە .

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێکردنی پێشنیاری هەموارکردنی یەکەم لەیاسای ناوەندی پلاندانانی شارستانی وهەرێمایەتی ژمارە (١١٦) لەساڵی ١٩٧١ کە پێشکەشکراوەلەلایەن هەردوولیژنەکانی فێرکردنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی وە لیژنەی یاساییەوە .

لەلای خۆیەوە پەڕلەمانتارخەڵەف عەبدولسەمەد بەیاننامەیەکی خوێندەوە تیایدایادی ڕاپەڕینەکەی ئازاری ١٩٩١لەهەرێمی کوردستاندا لەدژی ڕژێمی گۆرکراو کردەوە کە تیایدا سەڵاوی کرد لەوقوربانیانە کەگەلی کوردستان پێشکەشی کردبۆئازادکردنی شارەکانیان لەدەستەڵاتی بەعسی لەناوچوو پاڕایەوە لەخودابۆبەزەیی پێداهاتن و نەمری بۆشەهیدەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق هەموویان وەئەوانەی کەخویان کرد بەقوربانی لەپێناوی عێراقێکی یەکگرتوودا .

لەلایەکی ترەوە خاتوونان وبەڕێزانی پەڕلەمانتاران تاوتوێیان کرد لەچەند بابەتێکی گرنگ کەپەیوەندیدارەبەچاککردنی واقعی خزمەتگوزاری بۆهاونیشتمانیەکان لەگەڵ بابەتی تاڤیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی قوتابیانی قوتابخانەکان .

لەدواییدابڕیارلەسەربەرز کردنەوەی دانیشتنەکەبۆڕۆژی دووشەممەی داهاتوو٨/٣/٢٠٢١ درا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٦/ئازار ی /٢٠٢١ٚ