پەیامی دکتۆر بەشیر حەداد، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

بەبۆنەی ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی ئافرەتان و ژنانی کوردستان دەکەم.
ئافرەتانی کوردستان لە هەموو قۆناغەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، هاوشان لەگەڵ پیاوان تێکۆشاون بۆ بەدەستهێنای مافی میللەتەکەیان و کاریان کردووە بۆ بە دەستهێنانی مافی زیاتر بۆ ئافرەتان و ژنانی کوردستان.
داواکارم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری زیاتر بکات بۆ پێدانی رۆڵ بە ئافرەتان و ژنانی کوردستان و پشتیوانیيان بکات تاوەکو بتوانن رۆڵی زیاتر بگێڕن لە نێو کۆمەڵگە و لە رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و بەدیهێانی یەکسانی.

دووبارە پیرۆز بێت هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٨ی مارسی ٢٠٢١