سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی دەکات بە بۆنەی یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر سڵاوی خوای لێبێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی کرد لە یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر سڵاوی خوای لێبێت.
بەرێزیان رایگەیاند: سەرەخۆشی لە ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی و گەلی عێراق دەکەین لە یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر ئەلکازم سڵاوی خوای لێبێت، بەها و خۆراگری و جێگیری وەبیردێنینەوە کە لە پێناویدا ژیا و ژیانی خۆی بۆ دانا لە پێناو سەرکەوتی ڕاستی و دادپەروەری و سەرخستنی زوڵم لێکراوان.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەشی بە رۆڵی هێزە ئەمنیەکان کرد بە هەموو پێکهاتەکانی لە پاراستنی زیارەتکاران لە پارێزگاکان و بەغدای پایتەخت، سڵاویشی بۆ دەزگا خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان نارد کە خزمەتگوزاری پێشکەشی کۆی زیارەتکارانی مەرقەدی تاهری دەکەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 ئازار 2021