ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوینەران سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن دەکات بەبۆنەی گیان لەدەستدانی خودالێخۆشبوو ( دایکی )خودابەزەیی پێدادێتەوە

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بە برووسکەیەکی پرسەنامە ئاراستەی بەڕێز محەممەد ئەبوبەکر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن لەئەنجومەنی نوێنەراندا کرد تیایداسەرەخۆشی لێ کرد بەگیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ( دایکی )خودا بەزەیی پێدابێتەوە پاش نەخۆشیەکی قورس.
ئەمەی لای خوارەوە دەقی برووسکەکەی سەرەخۆشیەکەیە : بەڕێز محەممەد ئەبوبەکری ڕێزدار .. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن لەئەنجومەنی نوێنەراندا
بەئەوپەڕی غەم وپەژارەوە هەۆاڵی گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبووی دایکتمان پێگەیشت ( خودابەزەیی پێدابێتەوە ) .
لەوکاتەدا ئێمە هاوبەشی خەمەکانتانین ، دڵسۆزترین سەرەخۆشی ومەزنترین دڵنەواییتان بۆدەردەبڕین لەلێقەوماویە گەورەکەتاندا .لەخودای بەڕزوبەتوانا دەپاڕێینەوە کەلەبەزەیی خۆیدانوقمی بکات ، وەبیخاتە بەهەشتەبەرینەکەیەوە ، وەبەئێوەو کەسوکارو خزمانتان ئارام ودڵنەوایی ببەخشێت وەیارمەتی خۆڕاگرتنتان بەلەکیسچونی بدات .
ئێمە بۆخوداین و هەربۆئەویش دەگەڕێینەوە .
دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
پێنجشەمە ١١/٣/٢٠٢١