د.بەشیر حەداد: پێویستە شاندی ھەرێم پێش دەنگدان لەسەر بودجەی ٢٠٢١، سەردانی بەغدا بکات
د.بەشیر حەداد: دواكه‌وتنی بودجه هۆكاره‌كه‌ى كورد نییه
رۆژی یەکشەممە ١٤ ئاداری ٢٠٢١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق سەردانی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە شاری ھەولێر کرد و لە رێوەرەسمێکدا کە بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی (مەلا مستەفای بارزانی) و بە ئامادەبوونی دکتۆر ئیدریس ھادی سەرۆی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو، بەشداری كرد لە چاندنی ژمارەیەک داری زەیتون له نێو کەمپی زانکۆ.
لە لێدوانێکی دا بۆ میدیاکان، دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، دواكه‌وتنی بودجه له‌سه‌ر پشكی كورد نییه، و لايه‌نه‌كانى تر له‌ناو خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یە، ئەوانه‌ی به‌و ده‌قه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) دایناوه، ناڕازین، هیچ ده‌قێكی جێگره‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه كه ببێته مایه‌ی گفتوگۆ، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌قه جێگره‌وه‌یه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نه‌هات، هه‌مان ده‌قى پڕۆژه یاساكه ده‌خرێته ده‌نگدان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند:”هه‌ندێك لایه‌ن داواى سەپاندنی مه‌رجى قورس دەکەن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور، یان مه‌رجێك كه قابیلی جێبه‌جێكردن نه‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌ر بژاردهيهك قه‌بووڵ ده‌كه‌ین، به‌مه‌رجێك ده‌ستووری بێت و قابیلی جێبه‌جێكردن بێت”.
د. به‌شیر بە پێویستی زانی شاندی هه‌رێم به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (٢٠٢١) لە به‌غدا بێت و رایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (٢٠٢١) له دانیشتنی سبەی په‌رله‌مان نابێت، پێویسته له دانیشتنێكی تایبه‌ت بێت، چونكه یاسای دادگای فیدراڵی ماوه و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌و (٣) مادده‌یه‌ی کە ماون، كاتێكی زۆر ده‌بەن، بۆیه پڕۆژه‌یاسای بودجه له دانیشتنێكی دیکەدس ده‌بێت.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ١٤ ئاداری ٢٠٢١