سبەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یادی ٣٣ ساڵەی کیمیابارانى ھەڵەبجە دەکرێتەوە

لەژێر چاودێری دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢١، لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رێوڕەسمێک بەبۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجەوە ساز دەکرێت و پێشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافیش دەکرێتەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا جگه له ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەندامانی فراکسیۆنە جياجياكان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئامادەی دەبن.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆژی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥ی ئاداری ٢٠٢١