پەیامی سەرەخۆشی د.بەشیر حەداد بەبۆنەی کۆچی دوایی مێژوونووسی ناوداری کورد، د.کەمال مەزهەر

بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی ناوداری کورد (د.کەمال مەزهەر)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و تەواوی نووسەر و رووناکبیرانی کوردستان دەکەین.
د.کەمال مەزهەر، تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی مێژووی کورد و کوردستان تەرخان کرد و توانی لەو بوارەدا چەندین بەرهەمی بەپێز پێشکەش بە کتێبجانەی کوردی بکات.
‎هیوادارین خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢١