ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بەندەیاسایەکانی هەموارکردنی یەکەم لەیاسای دادگای فێدراڵی دەدات

ئەنجومەنی نۆێنەران لە دانیشتنەکەی چلوسێهەمیداکە بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرا ن و بەئامادەبوونی ١٩٨ پەڕلەمانتار ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ /٣/٢٠٢١دەنگیدا لەسەر بەندەکانی هەموارکردنی یەکەم لەیاسای دادگای باڵای فێدراڵی ویاسایەکی تروەکۆتایی دەهێنێت بەخوێندنەوەوتاوتوێکردنی چوار یاسای تر .

لەمیانی ئەو دانیشتنەی کەبەڕێزحەسەن ئەلکەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردیەوە دەنگیدا لەسەرپڕۆژەیاسای بەشداری کردنی کۆماری عێراق لەپەیمانی هاوکاری سەبارەت بەڕێپێدانەکان pct لەساڵی ١٩٧٠ کەلەلیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەپێشکەشکراوە ، بۆگەشە پێدانی میکانیزمی هاوکاری زامنکردن بەپاراستنی ڕێپێدانی داهێنان وەئاسانکردنی ڕێکارەکانی وبەکەمترین خەرجی بەگوێرەی توانا .

لەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بەشداریکردنی عێراق بۆپڕۆتۆکۆڵەکەی هەموارکردنی ڕێکەوتنەکە سەبارەت بەتاوانەکان وهەندێک کاری تر کەلەناوفڕۆکەکاندا دەکرێت کەپێشکەش کراوەلەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، بۆپاراستنی سەلامەتی فڕۆکەکان وکەسەکان وشتومەکەکان لەومەترسیەی کەهەڕەشەی لێدەکات ێان ڕیکوپێکی ڕژێم وڕێکخستن لەناویدا وەبۆفراوانکردنی تایبەتمەندی دەوڵەت بۆقەلاچۆکردنی تاوانەپەیوەندیدارەکان وە بەڕێوەبردنی ڕێکارەنوێیەکان بەسزادانی سواربووەکانی فڕۆکەکەئەوانە کەدەبن بەهۆی هەڕەشەکردن لەبێوەیی فڕین .

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای بەشداربوونی کۆماری عێراق لەڕێکەوتنە هاوبەشەکەداسەبارەت بە سەلامەتی دەستکاری لە سووتەمەنی کارکراو وە سەلامەتی دەستکاری لەپاشماوە پرشنگدارەکان کەلەلایەن لیژنەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەو تەندرووستی وژینگەونەوت و وزەو سامانە سرووشتیەکانەوە پێشکەشکراوە ،بۆپتەوکردنی ڕێکارەنیشتمانیەکان وهاریکاری نێودەوڵەتی بوزامنکردنی بوونی بەرگریی کاریگەر لەهەموو قۆناغەکانی دەستکاریکردن لەسووتەمەنی بەکارهێنراو وەپاشماوە پرشنگدارەکان لەدژی ئەم مەترسیە چاوەروانکراوانە بۆپاراستنی تاکەکەسەکان وکۆمەڵگاوژینگەلە شوێنەواری خراپی پرشەکان .

هەرلەم بارەیەوە ئەنجومەنی‌ نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت وتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێکەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنیوان حکۆمەتی کوماریەتی عێراق وحکومەتی وڵاتەعەرەبیە سعوودیەکان کەپێشکەشکراوە لەلایەن هەردوولیژنەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەو خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوە پێشکەشکراون تەواوکرد .

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بەشداری کردنی کۆماری عێراق لەپڕۆتۆکۆڵی ساڵی ٢٠٠٥ تەواوکرد کەپەیوەندی بە پڕۆتۆکۆڵی لەناوبردنی ئەوکارە ناڕەوایانەکەئاراستەی بێوەیی سەکۆ جێگیرەکان لەقەراغە کیشوەریەکان لەساڵی ١٩٨٨داکەلەلەیەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکراوە .

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدالەسەربەندەکانی یاسای هەموارکردنی یەکەم (فەرمانی ژمارە٣٠لەساڵی ٢٠٥ )یاسای دادگای باڵای فێدراڵی بەنادەستووری بەندی (٣) لەفەرمانی یاسادانانی ژمارە (٣٠) لەساڵی ٢٠٠٥ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وجێگرو ئەندامانی دادگای نوێ ویەدەک وەبۆکارپێکردنی تایبتتمەندیەکانی بەپشتبەستن بەبڕیارەکانی دەستوورەوە .

لەدواییدابڕیار درا لەسەر بەرزکردنەوەی دانیشتنەکە بۆئێوارەی سێشەممە

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٦/ ئازار / ٢٠٢١