ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بڕیارێکی پەڕلەمانی دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەی چلوچوارەمیداکه بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە١٦/٣/ ٢٠٢١ بەئامادەبوونی ١٩٨ پەڕلەمانتار بەسترا ، دەنگی لەسەربڕیارێکی پەڕلەمانیدا .

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا پەڕلەمانتار نەبیل ئەلتورفی بەیاننامەیەکی خوێندەوە تیایدا یادی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەی کرەوە کەبۆهەموجیهان ڕووی قێزەونی ڕژێمی پێشووی ڕوونکردەوە ،ئاماژەی بەوە داکە کوشتن ولەسێدارەدان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەوانە شێوەی هەمیشەیی ئەم ڕژێمەبوون ، پتروتی : ئەمەداوامان لێدەکات بۆبنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی، داوای پاراستنی یەکبوونی عێراقی کرد ،نرخیدابە قوربانیدانەکانی گەلی هەرێمی کوردستان وە بەشداریی کاریگەری بۆڕووخاندنی ڕژێمی بەسەرچوو وە بنیاتنانی عێراقی نوێ ،داوایکرد بەڕێزلێگرتن لەچوارچێوەی دەستووری ودیموکزاسی لەپێناوی خزمەتکردنی گەلی عێراقدا .
لەدواییدا ئەنجومەنی نوێنەران سوورەتی فاتیحای بۆگیانی شەهیدەکانی هەڵەبجەوعێراق خوێندەوە.

هەرلەم ڕووەوە پەڕلەمانتار بەختیارجەبار بەیاننامەیەکی خوێندوەتیایدا داوایکرد بەتەواوکردنی ڕێکارەکانی دانانی هەڵەبجە بەپارێزگاسەرەڕای داواکاریی بەیەکلایی کردنەوەی دۆسیەی منداڵەئاوارەبووەکان بۆئێڕان لەشاری هەڵەبجەوە ،سەرەڕای قەرەبووی قوربانیەکانی شارەلێقەوماوەکە هاوشان بەڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ڕژێمی پێشوو .

ئەنجومەنی نوێنەران بەکۆ دەنگیدا لەسەربڕیارێک تیایداداوالەحکومەت دەکات بەپەلەکردن لەتەواوکردنی ڕێکارەیاساییەکان بۆڕاگەیاندنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە .

لەدواییدا پەڕلەمانتار موسەنا سامەڕایی بەیاننامەیەکی خوێندەوە سەرکۆنەی ئەوتاوانە قێزەونانەی کردکە ڕێکخراوی داعیشی تیرۆر پێیهەستاوە لەپارێزگاڕزگارکراوەکاندا ، دواینەکەی ئەوتاوانە دڵتەزێنەی کەلەپارێزگای سەلاحەدیندا ڕوویداداوایکرد بەهاوبەشیکردنی گەنجەکانی ئەوناوچانە بە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی وەخەستکردنەوەی هەوڵە ئەمنیەکان وهەواڵگریەکان ، ئاماژەیدا بەکەمتەرخەمیەکی گەورەلەلایەن حکومەتەوە لەوپارێزگایانەدا.

لەپاش ئەوەئەنجومەنی نوێنەران سورەتی فاتیحایان خوێندەوە بۆگیانی شەهیدەکانی عێراق بەتایبەتی پارێزگای سەلاحەدین .

لەدانیشتنەکەدا خاتو(شبال حەسەن ڕەمەزان سەفەر)سوێندی دەستووری خوێندەوە لەجێگای پەڕلەمانتار(ئارام ناجی محەمەد) کەپاش تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆناگیانی لەدەستداوە.

لەلاێەکی ترەوە ژمارەیەک لەخاتوونان وبەڕێزان پەڕلەمانتاران داوایانکرد بەدانانی شایستەداراییەکان بۆ شەهیدان و بەندیکراوان وبرینداران لەیاسای بوودجەی گشتیدا .

لەکۆتاییدابڕیارلەسەربەرز کردنەوەی دانیشتنەکە بۆڕۆژی پێنجشەمەی داهاتوو درا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٦/ئازار/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X