ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی گەشەپێکردنی پەڕلەمانی کۆدەبێتەوەلەگەڵ سەرۆکی ناوەندی یاسادانان بۆپەرەپێدانی توانایاساییەکان

دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی بەڕێزسەعد فەیاز بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی گەشەپێدانی پەڕلەمانی و دکتۆر سەباح باوی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی ڕۆژی چوارشەممە ١٧/٣/٢٠٢١ کۆبووەوە لەگەڵ بەڕێزعەلی غەسان ئەحمەد سەرۆکی ناوەندی یاسادانان بۆپەرەپێدانی توانایاساییەکان بۆتاوتوێکردن لەبەرنامەی گەشەپێکردنەکان و ئامادەکردنی میلاکەکارگێڕیەکان .
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا کەلە بارەگای پەیمانگەکەدا بەسترا تاوتوێکرا لەڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری لەهەردووبواری یاسایی وکارگێڕیدا .
لەلای خۆیەوەئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوەلەسەرگرنگی هاوکاری بەردەوام لەگەڵ ناوەندا بۆبەدیهێنانی گەشەپێکردن لەکاری کارگێڕیداوەگرنگی پێدان بەنەوەی نوێ لەپێناوی زامنکردنی پاشەڕۆژی وڵات ، هانیدابەگرنگی پێدانی پێویست بەخولەکانی وردەکاری لەپێناوی بەرزکردنەوەی واقعی کارکردندا.
لەلای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پەڕلەمانی تاکیدی کردەوەلەسەر ئامادەبوونی تەواوی بۆهاوکاری لەپێناوی بەجێهێنانی بەرنامە کاریگەرەکان وخولە ئامادەکاریەکان بۆ پتەوکردن وگەشەپێکردنی کارکردن لەئەنجومەنی نوێنەراندا .
پەیمانگەی گەشەپێکردنی پەڕلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەران
١٧/٣/٢٠٢١